4/2/2019 09:37 AM

كۆمه‌ڵێك له‌ كراسه‌كانی به‌ یه‌ك ملیۆن دۆلار فرۆشت

كراسێكی چنراوی ئه‌كته‌ری فه‌ره‌نسی كاترین دۆنۆڤ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجار ده‌رهێنه‌ر ئه‌لفرێد هیچكۆكی بینی ساڵی 1969 و ئه‌و كراسه‌ی له‌به‌ردابوو له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك كراسی تری شیكدا له‌ زیادكردنێكدا فرۆشرا.

دۆنۆڤ نزیكه‌ی 130 كراسی ناوازه‌و تایبه‌تی فرۆشت كه‌ له‌ دیزاینی دیزاینه‌ری كۆچكردوو " ئیڤ سان لۆران"بوو به‌تایبه‌ت بۆ ئه‌وی دیزاین كردبوو به‌هۆی ئه‌وه‌ی هاوڕێیه‌كی نزیكی سان لۆران بوو، زیادكردنه‌كه‌ له‌ خانه‌ی كریستیز ئه‌نجامدراو یه‌كێك له‌ كراسه‌كان كراسێكی ئاڵتوونی بوو دۆنۆڤ بۆ یه‌كێك له‌ ئاهه‌نگه‌كانی خه‌ڵاتی ئۆسكار له‌به‌ری كردبوو.

زیادكردنه‌كه‌ به‌بڕی 1.2 ملیۆن دۆلار كۆتایی هات.

دۆنۆڤ یه‌كێكه‌ له‌ هه‌وادارانی مۆده‌و به‌رده‌وام له‌ نمایشی جلوبه‌رگه‌كانی پاریسدا ده‌بینرێتو پاش ئه‌وه‌ی خانووه‌كه‌ی باكوور نۆرماندی له‌ فه‌ره‌نسا فرۆشت كه‌ ئه‌و كراسانه‌ی بۆ چه‌ندین ده‌یه‌ تێدا هه‌ڵگرتبوو، بڕیاری فرۆشتنی كراسه‌كانی دابوو، هه‌روه‌ها دۆنۆڤ ئاشكرای نه‌كردووه‌ كه‌ چی له‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌كات.

خاك - سیڤا ئازاد
س: عه‌ره‌بی 21
















created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved