له‌پاش ئه‌و رووداوه‌ی شازاده "فیلیپ دۆقی ئێدنبره‌و" هاوسه‌ری شاژن "ئه‌لیزابێس"، كاتێك ئۆتۆمبێله‌كه‌ی وه‌رگه‌ڕا چه‌ندین كه‌س ئه‌و پرسیاره‌یان لا دروستبوو بۆچی خێزانی شاهانه پشتێنیی سه‌لامه‌تی نابه‌ستن له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبیل‌دا؟ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش گۆڤاری هالۆ چاوپێكه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ پاسه‌وانی تایبه‌تی پێشووی خێزانی شاهانه كرد، تا بزانن ئه‌و هۆكارانه چین وا له خێزانی شاهانه‌و ته‌نانه‌ت شاژن ئه‌لیزابێسیش ده‌كات كه پشتێنی سه‌رمه‌تی نه‌به‌ستن. سیمۆن مۆرگان پاسه‌وانی تایبه‌تی پێشوو، وتبووی دوو هۆكاری سه‌ره‌كی بریتیه له رووكه‌شی گشتی و سه‌لامه‌تی. هه‌روه‌ك ده‌بێت چاودێری هه‌مووحاڵه‌تێك به‌پێی جۆره‌كه‌ی بكه‌ین، هه‌ندێكجار نه‌به‌ستنی پشتێن باشتره له به‌ستنی، نه‌به‌ستنی واته خێراتر هاتنه ده‌ره‌وه له ئۆتۆمبێله‌كه له‌كاتی هه‌ر هه‌ره‌شه‌یه‌كی ئه‌منی. هه‌روه‌ها به‌ستنی پشتێن كاریگه‌ری ده‌كاته‌سه‌ر رووكه‌شی گشتی خێزانی شاهانه‌و چرچبوونی جلوبه‌رگه‌كانیان. له هه‌ندێك حاڵه‌تدا یاسا رێگه به خێزانی شاهانه ده‌دات ته‌نانه‌ت له ئۆتۆمبێله كلاسیكه كۆنه‌كاندا كه سیكیوریتی به‌هێزی نیه وه‌كو مۆدێل نوێیه‌كان پشتێنی سه‌لامه‌تی نه‌به‌ستن، هه‌روه‌ها له ئۆتۆمبیله نوێیه‌كاندا ئامێری ئاگاداركردنه‌وه‌ی پشتێن له‌كارده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنشینه‌كان نیگه‌ران نه‌كات. خاك - سیڤا ئازاد سكای نیوز
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure