له‌ژێر دروشمی ره‌خنه‌ی ئازاد ده‌سته‌به‌ری كرانه‌وه‌یه بیست و دووهه‌مین فێستیڤاڵی روناكبیری گه‌لاوێژ سازده‌كرێت و فێستیڤاڵه‌كه سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت. له‌ژێر دروشمی ره‌خنه‌ی ئازاد ده‌سته‌به‌ری كرانه‌وه‌یه بیست و دووهه‌مین فێستیڤاڵی روناكبیری گه‌لاوێژ له 18-4-2019 تا 20-4-2019 سازده‌كرێت، له ئێستاشدا ده‌سته‌ی باڵا له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كانیاندا سه‌رقاڵی داڕشتنی پلان و به‌رنامه‌ی فێستیڤاڵه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ دیاریكردنی سه‌رجه‌م بڕگه‌و به‌شه‌كانی فێستیڤاڵ كه به‌مشێوه‌یه: 1-بیست و دووهه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ له‌ڕۆژی پێنجشه‌ممه رێكه‌وتی 18-4-2019 ده‌ستپێده‌كات و سێ رۆژ ده‌خایه‌نێت. 2-له رێكه‌وتی 5-1-2019 تا 15-2-2019 بابه‌ته‌كانی پێشبڕكێی فێستیڤاڵ له (شیعر) و (چیرۆك) و (لێكۆڵینه‌وه) وه‌رده‌گیرێن له‌ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یله‌وه [email protected] 3-ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌مساڵی فێستیڤاڵ بریتییه له (بیره‌وه‌ری - بایۆگرافی له‌نێوان ئه‌ده‌ب و مێژوودا) كه له‌ڕۆژی لێكۆڵینه‌وه‌ی عه‌ره‌بی و فارسی‌دا پێشكه‌ش ده‌كرێت. 4-هه‌روه‌ها پێشانگه‌ی كتێب و پێشانگه‌ی شێوه‌كاریش ده‌كرێنه‌وه له‌گه‌ڵ پێشاندانی فیلمێكی دۆكیومێنتاری ده‌رباره‌ی چالاكییه‌كانی فێستیڤاڵ. 5-ژماره‌یه‌ك توێژه‌ری بیانی له وڵاتانی عه‌ره‌بی و له عیراق بانگهێشت ده‌كرێن بۆ پێشكه‌شكردنی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان. له‌گه‌ڵ میوانانی كوردستان ئه‌وانه‌ی بابه‌ت و لێكۆڵینه‌وه‌یان هه‌یه، یان ئه‌وانه‌ی له پێشبڕكێی فێستیڤاڵدا له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه ده‌ستنیشان ده‌كرێن. 6-بۆ به‌دواداچوون و ورده‌كاری زیاتر، ده‌توانن سه‌ردانی سایتی گه‌لاوێژ بكه‌ن: www.galawej.com مه‌رجه‌كانی به‌شداربوون له پێشبڕكێی بیست و دووهه‌مین فێستیڤاڵی گه‌لاوێژ: 1-بابه‌ته‌كان به تایپكراوی و به فۆنتی (unikurd) و به سایزی (14) بنێرن. 2-شیعر له پێنج (5) لاپه‌ڕه زیاتر نه‌بێت. 3-چیرۆك له دوو هه‌زار (2000) وشه زیاتر نه‌بێت. 4-لێكۆڵینه‌وه له شه‌ش هه‌زار (6000) وشه زیاتر نه‌بێت. 5-نابێت بابه‌ته‌كان له‌هیچ شوێنێك بڵاوكرابێتنه‌وه، نابێت پێشتر پێشكه‌شی هیچ ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی كرابێت. 6-ژماره مۆبایل و ئه‌درێسی نووسه‌ره‌كه له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌یدا دابنرێت. خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure