5/2/2019 09:09 AM

ئایا به‌هۆی سه‌رماوه‌ مۆبایل له‌كارده‌كه‌وێت؟

زۆرێك له‌ به‌كارهێنه‌ران به‌ده‌ست كوژانه‌وه‌ی مۆبایله‌كانیانه‌وه‌ ده‌ناڵێنن كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ كه‌شێكی سارددا به‌كاریبهێنن، هۆكاری له‌كاركه‌وتنه‌كه‌ش بۆ دزه‌كردنی سه‌رما بۆ پاتریه‌كه‌ ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

كاتێك ئه‌و مۆبایله‌ زیره‌كانه‌ی كه‌ پاتریيه‌كه‌یان له‌ لیسیۆمی ئایۆن دروستكراوه‌و به‌ر سه‌رما ده‌كه‌ون، سه‌رماكه‌  ده‌بێته‌ هۆی به‌ستنی ئه‌لیكترۆنيیه‌ شله‌مه‌نیيه‌كان، به‌مه‌ش پاتريیه‌كه‌ توانای ناردنی وزه‌ی نامێنێت بۆ مۆبایله‌كه‌.

ئه‌مه‌ش واته‌ی ئه‌وه‌یه‌ كاتێك كه‌شوهه‌وا زۆر سارد ده‌بێت، ئه‌وا پاتریه‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌كارده‌كه‌وێت و وزه‌ نانێرێت، كه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌كاركه‌وتنی مۆبایله‌كه‌.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌ هانومانت سینگ ئه‌ندازیاری كاره‌بایی و مامۆستا له‌ زانكۆی ئیسترن، زیاتر ئه‌م بابه‌ته‌ ڕوونده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت: پاتریيه‌ دروستكراوه‌كانی له‌ مادده‌ی لیسۆمی ئایۆن به‌ده‌ست سه‌رماوه‌ ده‌ناڵێنن، چونكه‌ له‌ ناوه‌وه‌یدا به‌رگريیه‌كی زۆر لاوازی هه‌یه‌.

ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ كارلێكی پاتری لیسۆم له‌گه‌ڵ كه‌شوهه‌وای سارد (زۆر دراماتیكیه‌) به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ پاتریيه‌كه‌ له‌و كه‌شوهه‌وایه‌دا له‌ماوه‌ی پێنج خوله‌كدا له‌كارده‌كه‌وێت، بۆیه‌ كاتێك پله‌ی گه‌رمی ده‌بێته‌ 35 پله‌ی فهرنهایت، واته‌ (-1.67 پله‌ی سیلیزی) مۆبایله‌كه‌ له‌كارده‌كه‌وێت.

باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌تا ده‌كرێت مۆبایل له‌ كه‌شوهه‌وای سارددا نه‌خرێته‌ به‌ر سه‌رما، هه‌روه‌ها گه‌ر له‌كاریش كه‌وت بكرێت به‌ شه‌حنه‌وه‌ یان به‌هۆی گیرفان و هه‌ر شتێكی تره‌وه‌ بێـت گه‌رم بكرێته‌وه‌.

خاك - و/ گۆران قادر
س: الدیار



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved