به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی به‌بۆنه‌ی رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه چالاكیيه‌ك رێكده‌خات و تێیدا باس له قۆناغه‌كانی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشانی شێرپه‌نجه ده‌كرێت و وته‌بێژی ته‌ندروستیش رایده‌گه‌یه‌نێت ته‌ندروستی سلێمانی له ئێستادا یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌ی هه‌رێمی كوردستانه له‌رووی چاره‌سه‌رو ده‌رمانه‌وه. د.یاد نه‌قشبه‌ندی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی سلێمانی رايگه‌یاندووه: به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی شێرپه‌نجه‌وه به ئاماده‌بوونی د.رێكه‌وت حه‌مه ره‌شید وه‌زیری ته‌ندروستی و د.سه‌باح نه‌سره‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی، بڕیاره سه‌عات 10:00ی سه‌رله‌به‌یانی رۆژی پێنجشه‌ممه، له سه‌نته‌ری ژیانه‌وه‌ی شاری سلێمانی چالاكیيه‌ك رێكبخرێت و له چالاكییه‌كه‌دا هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌وپێشچوونی ته‌ندروستی و ئاماری توشبووانی نه‌خۆشییه‌كه بده‌خرێته‌روو. وتیشی: له درێژه‌ی چالاكییه‌كه‌دا باس له قۆناغه‌كانی چاكبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشه‌كان ده‌كرێت و روونده‌كرێته‌وه كه شێرپه‌نجه ئه‌و نه‌خۆشیه گه‌وره‌یه نییه كه باسده‌كرێت. راشیگه‌یاند: ته‌ندروستی سلێمانی له‌رووی چاره‌سه‌رو ده‌رمانه‌وه یه‌كه‌م نه‌خۆشخانه‌یه له هه‌رێمی كوردستاندا‌و له ئێستادا له هه‌موو عیراقه‌وه نه‌خۆش بۆ رووی تێده‌كه‌ن، چونكه جگه له كیمیایی دوو ئامێری پێشكه‌وتووی تیشكیش له چاره‌سه‌ردا به‌كارده‌هێنرێت. سه‌باره‌ت به دواخستنی چالاكییه‌كانیان بۆ رۆژی پێنجشه‌ممه د.یاد وتی: له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هیواو سه‌نته‌ری ژیانه‌وه له رۆژانی ده‌وامدا لۆدی زۆریان له‌سه‌ره‌و نه‌خۆشی زۆر رۆژانه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، بۆیه ناچارین یادی رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی شێرپه‌نجه دوابخه‌ین. رۆژی 4ی شوباتی هه‌موو ساڵێك به رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه داده‌نرێت و ساڵانه له جیهاندا به مه‌به‌ستی هۆشیاركردنه‌وه‌ی هاووڵاتییان له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌و چۆنێتی روبه‌رووبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه چالاكی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure