5/2/2019 09:22 AM

خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان یه‌كه‌م هه‌فته‌ی به‌ڕێوه‌چوو

ڕۆژی 4-2-2019 كاروانی یارییه‌كانی خولی پله‌دووه‌كانی كوردستان ده‌ستیپێكرد.

سـه‌ره‌تا له‌ گروپی A سلێمانی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵ میوانداری به‌ختیاری كردو یارییه‌كه‌ی به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك لێ برده‌وه‌. هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی چه‌مچه‌ماڵ تۆماركرا له‌لایه‌ن به‌ڵێن ئه‌شره‌ف و ئه‌ژی محه‌مه‌دو تاكه‌ گۆڵی به‌ختیاری له‌لایه‌ن گوران نه‌جمه‌دین تۆماركرا.

هاوكات یانه‌ی سه‌رچنار له‌سه‌ر یاریگای خۆی تا كاتی یاسای به‌دوو گۆڵ له‌گه‌ڵ قه‌ڵادزێ یه‌كسان بوو و به‌ لێدانه‌ یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كان سه‌ركه‌وتوو بوو 5 – 3.

پێنجوێنیش له‌سه‌ر یاریگای خۆی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆماركردو به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك قه‌ره‌داغی تۆشی شكست كرد.

هه‌ر له‌ گروپی پارێزگای سلێمانی گروپی B په‌یام له‌سه‌ر یاریگای شاهۆ حه‌مه‌ فه‌ره‌ج توشی شكستێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو هات به‌رامبه‌ر پیره‌مه‌گرون به‌ دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك هه‌ردوو گۆڵه‌كه‌ی پیره‌مه‌گرون له‌لایه‌ن فه‌ریدون و ڕه‌وه‌نده‌وه‌ تۆماركران.

ده‌روازه‌ش یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتنی تۆماركرد به‌ گۆڵێكی بێ وه‌ڵام سیروانی شاره‌زووری توشی یه‌كه‌م شكست كرد.

ئـه‌نجامی سـه‌رجه‌م یارییه‌كانی تر:

گروپی كه‌ركوك C 
بابه‌گوڕگوڕ 1 سۆلاڤی نوێ 4
شۆریجه‌ 0 پێشه‌وا 2

گروپی هه‌ولێرو دهۆك A B C 
سێمێڵ 2 ئاڵا 0 
سنور 1 مخمور 2 
نیشتیمان 1 پیشه‌سازی 5
ئه‌كاد 1 میدیا 1
شه‌قڵاوه‌ 1 ڕه‌واندوز 1 لێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ 4 - 2 
هێرش 1 جیهان 4 
چۆمان 0 خه‌بات 0 به‌ لێدانی یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌ 3 - 4

خاك - مه‌روان طالب



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved