له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی سیر سوودی زۆری بۆ ته‌ندروستی تاكه‌كان هه‌یه، به‌ڵام به هۆكاری بۆنه ناخۆشه‌كه‌ی زۆركه‌س به‌كاریناهێنێت. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حه‌ز له خواردنی سیر ده‌كه‌یت و ده‌ته‌وێت به رێگه‌یه‌ك به‌كاریبهێنیت تا بۆنی سیره‌كه نه‌گریت، ئه‌وا ئه‌م رێگایه په‌یڕه‌وبكه: * سیره‌كان ده‌نكه ده‌نكه بكه‌و بیكه‌ره ناو ئاوی شیله‌تێن و دواتر پاكی بكه. كه لێره‌دا ده‌توانیت ده‌ستكێش به‌كاربهێنیت. * كه‌مێك سركه بكه به سیره پاككراوهكهداو بیكه‌ره كیسه‌یه‌ك و دواتر له‌ناو سه‌لاجه دایبنێ. * ده‌شتوانیت دوای پاككردنی سیره‌كان، له‌به‌ر هه‌تاو دایبنێی هه‌تا وشكدهبێتهوهو پاشان بیهاڕه، ئینجا له‌ناو قوتوێكی سه‌ری داخراو دایبنێ و رۆژانه بڕێكی كه‌می لێ بكه‌ره ناو خۆراكه‌وه. خاك - كاشان س/ وكالات
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure