هه‌ر حاڵه‌تێكی ده‌روونی كاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر خودی كه‌سه‌كه‌و ده‌وروبه‌ری هه‌یه، یه‌كێك له‌م حاڵه‌تانه په‌شێوی كه‌سێتی سكیزۆتیپاڵه، ئه‌م كه‌سانه كێن و چۆن ده‌رده‌كه‌ون. له‌وباره‌یه‌وه د.هێمن فاتح حه‌مه كریم پزیشكی پسپۆڕی ده‌روونی به سایتی خاكی راگه‌یاند: كه‌سانی دووچار به‌م ته‌نگژه‌یه، گرفتی گه‌وره‌یان هه‌یه له دروستكردنی و هێشتنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كه‌سانی ده‌وروبه‌ر، هه‌روه‌ها بیر‌و ڕه‌فتاری سه‌یریان هه‌یه كه به‌ده‌ره له شێوازێكی دروست و دابونه‌ریت. گرنگترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كان: 1-شێوازی خۆگۆڕین، قسه‌كردن و هه‌ڵسوكه‌وتیان سه‌یرو نائاساییه. 2-گومان له خه‌ڵكی ده‌كه‌ن و زۆرجار له قسه‌و هه‌ڵسوكه‌وتی خه‌ڵكی مه‌به‌ستی خراپ ده‌دۆزنه‌وه. 3-له شوێنی قه‌ره‌باڵه‌غی و كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ست به نائارامی ده‌كه‌ن به‌هۆی گومانیان له ده‌وروبه‌ر. 4-هاوڕێی كه‌میان هه‌یه‌و حه‌ز به په‌یوه‌ندی سۆزداری وه‌ك پێویست ناكه‌ن. 5-بیركردنه‌وه‌كانیان سه‌یرو ڕوكه‌شین و بڕوایان به‌شتی بێبنه‌ماو شتی سه‌یر هه‌یه. 6-ده‌ربڕینی ده‌موچاو و ده‌ربڕینی سۆزیان لاوازه. 7-ساردوسڕن له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وروبه‌ر. 8-ته‌نگژه‌كه گرفتی گه‌وره له‌ڕووی ده‌روونی، فرمان و په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی دروستده‌كات. 9-كه‌سانی دووچار به‌م گرفته هه‌ست به په‌شێویه‌كه‌ی خۆیان ناكه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێكجار به‌هۆی گرفتاربوون به نیشانه‌ی دڵته‌نگی و دڵه‌ڕاوكێ به‌دوای چاره‌سه‌ر ده‌گه‌ڕێن. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure