5/2/2019 10:31 AM

ئه‌مڕۆ ڕۆناڵدۆ ده‌بێته‌ 34 ساڵ

ئه‌مڕۆ به‌رواری 5-2-2019 ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ئه‌ستێره‌ی گه‌وره‌ی پرتوگال و یاریزانی یانه‌ی یوڤنتۆسی ئیتاڵی “كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ”یه‌و ته‌مه‌نی ده‌بێته‌ 34 ساڵ.

ڕۆناڵدۆ له‌ كاروانی وه‌رزشی خۆیدا خاوه‌نی 5 نازناوی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپایه‌و 5 جاریش بۆته‌ باشترین یاریزانی ساڵ له‌ جیهاندا جارێكیش له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمان بۆته‌ پاڵه‌وانی یۆرۆ و چه‌نده‌ها نازناوی گه‌وره‌ی تریش.

كریستیانۆ سه‌ره‌ڕای هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نی ئێستا گۆڵكاری خولی ئیتاڵییه‌ به‌ 17 گۆڵ له‌ یه‌كه‌م وه‌رزی یاریكردنیدا له‌و خوله‌.

خاك – ئه‌له‌ند پشتیوان







created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved