5/2/2019 10:53 AM

لیڤه‌رپووڵ مه‌ترسی خسته‌سه‌ر پێگه‌كه‌ی خۆی

له‌ هه‌فته‌ی 25ی پریمه‌ر لیگی ئینگلیزی یانه‌ی وێست هام له‌ یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی لیڤه‌رپووڵی پێشه‌نگی خووله‌كه‌ كرد.

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پێكهاته‌ی یانه‌ی وێستهام بێبه‌ش بوو له‌ چه‌ند یاریزانێكی سه‌ره‌كی و لیڤه‌رپووڵیش به‌ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كییه‌وه‌ هاته‌ ناو یاریگا، سه‌ره‌نجام یارییه‌كه‌ به‌ گۆڵێك بۆ هه‌ردوولاو به‌ یه‌كسانی كۆتایی هات.

به‌م ئه‌نجامه‌ش لیڤه‌رپووڵ پێگه‌ی له‌ پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی كه‌وته‌ مه‌ترسییه‌وه‌و جیاوازی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ یانه‌ی مان سیتی دووه‌می ڕیزبه‌ندی و ڕكابه‌ری ته‌نها 3 خاڵه‌و ئه‌ركی مان سیتی ئاسانتر كردووه‌.

خاك - ئه‌له‌ند پشتیوان







created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved