توێژینه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكیی ده‌ریخستووه شكولاته ده‌توانێت ده‌ماره‌كانی كۆتایی قورگ هێور بكاته‌وه كه به هۆی ئه‌نفلۆنزاوه گرژ ده‌بن .كاتێك كه‌سێك تووشی كۆكه ده‌بێت زۆر به دوای چاره‌سه‌رێكی گونجاو‌دا ده‌گه‌ڕێت بۆ ڕزگاربوون له كۆكه و ده‌رمانخانه‌كانیش چاره‌سه‌ری زۆریان تێدایه، به‌ڵام زۆربه‌یان تامیان ناخۆشه، توێژه‌ره‌وه‌كانی زانكۆی ( هل) له یۆركشایه‌ری ئه‌مریكا دوای كاری زۆر و لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆیان ده‌ركه‌وت باشترین چاره‌سه‌ر و جێگره‌وه بۆ ئه‌و ده‌رمانانه شكولاته‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له سه‌رانسه‌ری جیهاندا حه‌زیان لێیه‌تی. به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه شكولاته به ته‌نها تامی خۆش نییه، به‌ڵكو توانایه‌كی باشی هه‌یه بۆ چاره‌سه‌كردنی كۆكه له چاو ده‌رمانه‌كانی دیكه‌دا. له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا كه به به‌شداربوونی 163 كه‌سی تووشبوو به كۆكه ئه‌نجامدرا، نیوه‌یان له‌و ده‌رمانانه‌یان پێدرا كه (ئه‌لكودین)ی تێدابووه و نیوه‌كه‌ی دیكه‌یان چاره‌سه‌ری(رۆكۆكۆ)یان پێدرا كه له شوكلاته دروستكرابوو، له كۆتاییدا ئه‌وانه‌ی ( رۆكۆكۆ)كه‌یان پێ‌درابوو كه ماده‌ی شوكولاته‌ی تێدا بوو زووتر هه‌ستیان به باشبوون كرد به به‌راورد به‌وانه‌ی بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێك ده‌رمانی ( ئه‌لكودین)ه‌كه‌یان به‌كار هێنابوو. توێژه‌ره‌وه‌كان وتیان» شكولاته مادده‌ی(سیوبرۆمین)ی تێدایه كه وه‌ك ئه‌و ده‌رمانه‌یه كه ماده‌ی (ئه‌لكودین)ی تێدایه هه‌ردووكیشیان هه‌ستكردن به پێویستیی كۆكین كه‌م ده‌كه‌نه‌وه ئه‌ویش به هۆی ئه‌وه‌ی چالاكیی كۆتاییه ده‌ماره‌كانی قوڕگ كه‌مده‌كه‌نه‌وه» . هه‌ر به پێی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه شكولاته‌ی ڕه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆری ماده‌ی سیۆبرۆمینی تێدایه و چه‌نده ڕێژه‌ی كاكاوه‌كه‌ی زۆرتربێت ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت، هه‌ر بۆیه ئه‌و شكولاته‌یه‌ی كه زیاتر(70%) كاكاوی تێدا بێت نیشانه‌كانی كۆكه به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌م ده‌كه‌نه‌وه . خاسییه‌تێكی دیكه‌ی چاره‌سه‌ر به شكولاته ئه‌وه‌یه كه ماددده‌یه‌كی سروشتییه و هیچ پاشهاتێكی ته‌ندروستیی نییه به به‌راورد به ده‌رمانه‌كانی دیكه، چونكه هه‌ندێك له‌و ده‌رمانانه له حاڵه‌تی زۆر به‌كارهێنانیان ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه تووشی خووگیریی بكه‌ن. هه‌ر ئه‌مه‌شه وای له پزیشكان كردووه ڕێنمایی نه‌خۆشه‌كانیان بكه‌ن زۆر له‌و ده‌رمانانه نه‌خۆن كه(ئه‌لكۆدین)ی تێدایه، هه‌روه‌ها ئه‌و جۆره ده‌رمانه به تایبه‌ت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش باش نییه كه شۆفێریی ده‌كه‌ن، چونكه كه ده‌رمانه‌كه ده‌خۆن خه‌واڵوو ده‌بن و هه‌ست به ماندوێتی و له‌ش خاوبوونه‌وه ده‌كه‌ن. له كۆتاییدا توێژه‌ره‌وه‌كان ئاماژه به خاڵێكی گرنگ ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن»خواردنی شوكولاته بۆ ئه‌و كه‌سانه باشه كه‌م كه‌م تووشی كۆكه ده‌بن نه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌ستیاریی یان كۆكه‌ی درێژخایه‌نیان هه‌یه، بۆیه پێویسته له‌و دووحاڵه‌ته‌ی باسكران نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات. به‌ڵام له حاڵه‌تی كۆكه‌ی كه‌مدا شوكولاته باشترین چاره‌سه‌ره». سه‌رچاوه : ئیلاف
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure