5/2/2019 04:11 PM

سەرۆكی ریاڵ مەدرید بیرۆكەی گواستنەوەی نیمار ئاشكرا دەكات

لە هەواڵێكی رۆژنامەی دۆن بالۆن رای گەیاندووە كە سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید دەیەوێت نیماری بەرازیلی بگوازێتەوە ریزی یانەكەی .

رۆژنامەكە ئاشكرای كردووەكە فلۆرێنتۆ پێرێز ئەوەی ئاشكرا كردووەكە دەیەوێت بە ئالۆ گۆركردنی  هێرشبەری یانەكەی كەریم بەنزیمە ئەو یاریزانەی پاریسانجێرمان بەدەست بهێنێت.

 كەریم بەنزیمەی فەرەنسی لە ئێستادا پێنج یانەی بەهێزكە بریتین لە ئەنتەر میلان و ئەیسی میلان و ئەرسیناڵ و پاریسانجێرمان دەیانەوێت بیبەنە ریزەكانی یانەكەیانەوە .

نیمار داسانتۆسی بەرازیلی دوای ئەوەی لەیانەی بەرشەلۆ،ەوە رووی كردە یانەی پاریسانجێرمان بەردەوام لەهەوڵی گەرانەوەیە بۆ خولی لالیگای ئیسپانی .

 

خاك \ كاروان حەمەد




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved