له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا به سه‌رپه‌رشتی وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی، شێواز‌و پلانه‌كانی وه‌رگرتنی خوێندكاران/قوتابیان له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان بۆ ساڵی نوێی خوێندن تاووتوێكرا. ڕێكه‌وتی 5-2-2019 به سه‌رپه‌رشتی د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌بوونی ڕاوێژكارو به‌رێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا پلان و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به وه‌رگرتنی خوێندكاران بۆ ساڵی خوێندنی 2018-2019 گفتوگۆی له‌باره‌وه كرا، هه‌روه‌ك چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و په‌یوه‌ست به شێوازی وه‌رگرتن له زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان خرایه‌ڕوو و به‌رنامه‌ی پێویستیان له‌باره‌وه بۆ دانرا. له سه‌ره‌تای كۆبونه‌وه‌كه‌دا وه‌زیری خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ی زانستی باسێكی له‌باره‌ی سیاسه‌ت و به‌رنامه‌ی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی گشتی پێشكه‌شكردو دووپاتیكرده‌وه ئامانج له‌م كۆبونه‌وه‌یه دانانی میكانیزم و پلانی وه‌رگرتنه بۆ ساڵی نوێی خوێندن، به شێوه‌یه‌ك پلانه‌كان هاوته‌ریب بێت بۆ سوودی ده‌رچووان و پێداویستی زانكۆ‌و په‌یمانگه‌كان و پێداویستیيه‌كانی بازاڕی كاری كوردستان. له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا هه‌فته‌ی داهاتوو له كۆبونه‌وه‌یه‌كی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن شێواز‌و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به پلانی وه‌رگرتن بۆ ساڵی نوێی خوێندنی 2018 -2019 گفتوگۆی له‌باره‌وه بكرێت و بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه بدرێت. خاك - راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ته‌رندروستی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure