په‌رله‌مانتارێكی دیموكراتی ناوخۆیی ویلایه‌تی هاوای بیر له ئه‌مریكا پرۆژه یاسایه‌ك بۆ رێگرتن له "كوشنده‌ترین ئامێر له مێژووی مرۆڤایه‌تی" پێشكه‌ش به په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات. پاش ئه‌وه‌ی یاسادانه‌رێك پرۆژه یاسایه‌كی پێشكه‌شكرد كه رێ له فرۆشتنی جگه‌ره ده‌گرێت به‌هه‌ر كه‌سێك كه ته‌مه‌نی له‌خوار 100 ساڵه‌وه بێت، ره‌نگه پێویست بكات جگه‌ره‌كێشانی ویلایه‌تی هاوای له ئه‌مریكا ماوه‌یه‌كی زۆر چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م جگه‌ره بكێشن. یاساكه كه له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاری دیموكراتی ناوخۆیی هاوای ریچارد كریگه‌نه‌وه پێشكه‌شكراوه، به هاتنی ساڵی 2024 به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر، ده‌گاته ئاستی قه‌ده‌غه‌كردنی جگه‌ره. هه‌رچه‌نده له ئێستادا هاوای هه‌ندێك له توندترین یاساكانی په‌یوه‌ست به فرۆشتنی جگه‌ره په‌یڕه‌وده‌كات، به‌ڵام به‌گوێره‌ی پرۆژه یاساكه‌ی كریگه‌ن كه هاوكات پزیشكێكی ژوری فریاكه‌وتنیشه، له‌و بڕوایه‌دایه كه پێویسته زیاتر بكرێت بۆ قه‌ده‌غه‌كردنی "كوشنده‌ترین ئامێر له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا". كریگه‌ن به رۆژنامه‌ی هاوای تربیون هێراڵدی راگه‌یاندووه: له‌بنه‌ڕه‌تدا، ئێمه كۆمه‌ڵێك كه‌سمان هه‌یه به شێوه‌یه‌كی زۆر ئاڵووده‌بوون. به بۆچوونی من كراونه‌ته كۆیله‌ی پیشه‌سازییه‌كی خراپی گاڵته‌جاری، كه له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی جگه‌ره‌یه‌ك كه تا ئێستێكی به‌رز ئاڵوده‌كه‌ره، ئه‌و كه‌سانه‌ی كردووه‌ته كۆیله، ده‌شزانن كه زۆر كوشنده‌یه. به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه‌ی له ئێستادا له هاوای كاری پێده‌كرێت، ئه‌گه‌ر بته‌وێت جگه‌ره بكڕیت، پێویسته لانیكه‌م ته‌مه‌نت 21 ساڵ بێت، به‌ڵام به‌گشتی له سه‌رتاسه‌ری ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا كه‌مترین ته‌مه‌ن بۆ ئه‌و مه‌به‌سته 18 یان 19 ساڵه. پرۆژه‌كه‌ی كریگه‌ن، داوا ده‌كات كه‌مترین ته‌مه‌نی كڕیاری جگه‌ره له ساڵی داهاتوو بۆ 30 ساڵ و له 2021 بۆ 40و له 2022 بۆ 50و له 2023 بۆ 60و له 2024 بۆ 100 ساڵ به‌رزبكرێته‌وه. كریگه‌ن هه‌ر بۆ رۆژنامه‌ی ناوبراو، دانیشيناوه به‌وه‌ی خودی خۆی له سه‌رده‌می خوێندنی پزیشكیدا جگه‌ره‌ی كێشاوه، ده‌شڵێت "ویلایه‌ت پابه‌نده به پاراستی ته‌ندروستی گشتی". بۆ نموونه ئێمه رێگه‌ناده‌ین خه‌ڵك به ئازادی ده‌ستی بگات به مادده ئه‌فیونییه‌كان، یان هه‌ر ده‌رمانێك كه پسوڵه‌ی پزیشكی له‌گه‌ڵدا نه‌بێت. "ئه‌مه كوشنده‌تره‌و له هه‌موو ده‌رمانێكی بێ پسوڵه ترسناكتره‌و زیاتر ئاڵوده‌كه‌رتره ". به‌گوێره‌ی سه‌نته‌ره‌كانی كۆنتڕۆڵكردن و به‌رگرتن له نه‌خۆشی، جگه‌ره‌كێشان له ئه‌مریكا هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌و نه‌خۆشییانه‌یه كه ده‌كرێت رێ‌یان لێبگرێت، ئه‌مانه‌ش نه‌خۆشیگه‌لێكن كه ساڵانه‌ی مردنی نزیكه‌ی نیو ملیۆن كه‌سی لێده‌كه‌وێته‌وه. خاك - وه‌رگێڕانی له‌ئینگلیزییه‌وه: والی عه‌لی س: timesofmalta
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure