6/2/2019 09:06 AM

چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات

ئه‌مڕۆ 6-2-2019 چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.

دوای سـه‌ركه‌وتنیان بـۆ قـۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین، ئه‌مڕۆ یانه‌كانی سۆران و سیروانی نوێ و گاره‌و خاك له‌ یه‌كه‌م هه‌فته‌ی ئه‌و قۆناغه‌ یه‌كه‌م یاری خۆیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.

سـه‌ره‌تا یانه‌ی گاره‌ له‌ شاری دهۆك له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی سیروانی نوێی شاری سلێمانی ده‌كات، گـاره‌ لـه‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كان له‌ گروپی دووه‌م به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ به‌ پله‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت و هه‌رچی یانه‌ی سیروانی نوێشه‌ به‌ 14 خاڵ به‌ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت.

له‌ یاری دووه‌می ئه‌و هه‌فته‌یه‌ش یانه‌ی سۆران له‌سه‌ر یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی خاكی شاری كه‌ركوك ده‌كات. یانه‌ی سۆران به‌ كۆكردنه‌وه‌ی 12 خاڵ به‌ پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وت و یانه‌ی خاكیش به‌ 14 خاڵ به‌ پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م سه‌ركه‌وت.

هـه‌ردوو یاریه‌كه‌ لـه‌ كـاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یارییه‌كانی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی یانه‌ پله‌یه‌كه‌كانی كوردستان به‌ به‌شداری 4 یانه‌ به‌ڕێوه‌ده‌چێت، شه‌ش هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت و به‌ شێوه‌ی چوون و هاتن به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

خاك - مه‌روان طالب



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved