6/2/2019 09:09 AM

هـه‌ولێر لـه‌نـێو یـاریگای خـۆی سـه‌ركه‌وتنێكی گـرنگی تـۆماركرد

لـه‌ درێـژه‌ی یـارییه‌كانی هـه‌فته‌ی پـانزده‌ی خـولی نـایابی عـێراق پـاشنـیوه‌ڕۆی ڕۆژی 5-2-2019 یـانه‌ی هه‌ولێر له‌نـێو یـاریگای و هانده‌رانیدا پـێشوازیكرد لـه‌یانه‌ی مـینا، یـارییه‌كه‌ش بـه‌ سه‌ركه‌وتنی شێره‌كانی قه‌ڵاو مناره‌ كۆتاییهات بـه‌ گۆڵێكی بـێبه‌رامبه‌ر، تاكه‌ گـۆڵی یارییه‌كه‌ش بـه‌هه‌ڵه‌ له‌لایه‌ن گـۆڵپارێزی مینا كه‌ڕار ئیبراهیمه‌وه‌ له‌ خوله‌كی 77 تۆماركرا.

بـه‌م ئـه‌نجامه‌ یانه‌ی هه‌ولێر بـه‌ كۆكردنه‌وه‌ی 19 خاڵ بـه‌ شێوه‌یه‌كی كاتی سه‌ركه‌وت بـۆ پله‌ی نۆیه‌می ڕیزبه‌ندی.

خاك - مه‌روان طالب




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved