6/2/2019 10:13 AM

‎دوو زلهێزه‌که‌ی جیهان ئه‌مشه‌و دووباره‌ ڕوبه‌ڕووئه‌بنه‌وه‌

‎ئه‌مشه‌و 6-2-2019 له‌ یاری پێش کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، کاتژمێر 11:00 له‌ یاریگای کامپنۆ بارسه‌لۆنه‌و ڕیاڵ مه‌درید ڕوبه‌ڕووی یه‌ک ئه‌بنه‌وه‌.

ئاشکرایه‌ له‌ دوایین کلاسیکۆ ڕیاڵ مه‌درید به‌ ئه‌نجامێکی قورس و به‌ ئه‌نجامی 5-1 توشی شکست هات، به‌ڵام پێشبینی ئه‌کرێت ئه‌مجاره‌ به‌ پێکهاته‌یه‌کی تۆکمه‌ترو پلانی باشتر خۆی ئاماده‌بکات بۆ ئه‌و یارییه‌و بارساش ئێستا له‌ به‌رزترین ئاستی خۆیایه‌تی و باشترین ئاست پێشکه‌ش ئه‌کات و هه‌ردوولا له‌ ئه‌رکێکی قورسدان و ئه‌یانه‌وێت بگه‌نه‌ یاری کۆتایی جامه‌که‌.

‎ئاماره‌کانی کلاسیکۆ.
‎232 یاری
‎ڕیاڵ مه‌درید - 93 بردنه‌وه‌
‎49 جار یه‌کسانبوون
‎بارسه‌لۆنا - 90 بردنه‌وه‌

‎ڕیاڵ مه‌درید - 391 گۆڵ
‎بارسه‌لۆنا - 377 گۆڵ
‎کۆی گۆڵه‌کانی هه‌ردوولا - 768 گۆڵ

‎کلاسیکۆی نێوان ئه‌م دوو یانه‌یه‌ له‌ کۆنه‌وه‌ تائێستا خاوه‌نی زۆرترین بینه‌رو هانده‌ره‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهانداو هانده‌ران به‌ تامه‌زرۆییه‌وه‌ ته‌ماشای ئه‌که‌ن.

خاك - ئه‌له‌ند پشتیوان








created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved