6/2/2019 10:27 AM

بروسیا دۆرتموند ده‌رکرا

‎دوابه‌دوای یاریيه‌کانی دوێنێ شه‌وی ئه‌ڵمانیا، یانه‌ی بروسیا دۆرتموند له‌ جامی پۆکاڵی ئه‌ڵمانیا ڕوبه‌ڕووی یانه‌ی ڤێرده‌ر بریمه‌ن بویه‌وه‌و پاش ملمانێی هه‌ردوولا بۆ بردنه‌وه‌، یاریيه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی ۱-۱ چووه‌ گێمی زیادکراو و له‌ دوو گێمی زیادکراودا هه‌رلایه‌ک توانیان ۲ گۆڵ تۆماربکه‌ن و یارییه‌که‌ به‌ ئه‌نجامی ۳-۳ گه‌شته‌ لێدانه‌ یه‌کلاکه‌ره‌وه‌کان و بروسیا دۆرتموندی پێشه‌نگی بۆندسلیگا ماڵئاوایی له‌ جامه‌که‌ کرد.

‎جێی باسه‌ هه‌ر له‌هه‌مان شه‌و و هه‌مان پاڵه‌وانێتی بایه‌ر لیڤه‌رکوزنیش به‌ ئه‌نجامی ۱-۲ به‌ یانه‌ی هایدنهایم دۆڕاو ده‌رکرا.


‎خاک - ئه‌له‌ند پشتیوان





created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved