زاناكان هۆشداری ده‌ده‌ن له جۆره به‌كتریایه‌ك كه له‌سه‌ر پێستی هه‌موان ده‌ژی و به یه‌كێك له زینده‌وه‌ر كوشنده‌كانی له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن.زاناكان خه‌ڵك ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه له جۆره به‌كتریایه‌ك كه له‌سه‌ر پێستی هه‌موو مرۆڤێك ده‌ژی و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و به‌كتریایه زۆر جار ده‌گۆردرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌رگریی له خۆی بكات له دژی ده‌رمانه‌كان و دژه زینده‌ییه‌كان ڕه‌نگه دوای هه‌ندێك نه‌شته‌رگه‌ریش ببێته هۆی گواستنه‌وه‌ی چه‌ند نه‌خۆشییه‌ك. ئه‌و به‌كتریایه له میكرۆبی نه‌خۆشخانه‌كان ده‌چێت كه به (MRSA) ناسراوه و به ڕاستی به‌رگری ده‌كات له به‌رامبه‌ر ده‌رمانه‌كانی دژه زینده‌یی یان ئه‌نتی بایه‌تیكه‌كان. ئه‌و زینده‌وه‌رانه به تۆپه‌ڵه‌هێشووییه‌كان ناسراون و زۆر جار ئازاریان نییه و له‌سه‌ر پێستی هه‌موو كه‌سێك ده‌ژین و له كاتی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كانیشدا خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه برینه‌كانی دوای نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه و ده‌بنه هۆی هه‌وكردنی مه‌ترسیداری برینه‌كه. هه‌ندێك له زانایانی زانكۆی (Bath) چه‌ند جۆرێكیان له‌و به‌كتریایانه له‌سه‌ر پێستی ئه‌و كه‌سانه دۆزییه‌وه كه له دوای نه‌شته‌رگه‌ریی توشی نه‌خۆشیی بوون و ئه‌و به‌كتریایانه‌یان به زۆر كوشنده له‌قه‌ڵه‌مداوه، هه‌ر ئه‌و زانایانه‌ش ده‌ڵێن» ناسینه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه هه‌ڵگری ئه‌و جۆره به‌كتریایانه‌ن ڕه‌نگه بتوانێت یارمه‌تی پزیشكه‌كان بدات كه نه‌خۆشه‌كانیان بپارێزن له‌و جۆره به‌كتریانه له دوای نه‌شته‌رگه‌ریی یان به خێرایی چاره‌سه‌ری پێویستیان بۆ بكه‌ن». هه‌روه‌ها ئه‌و زانایانه ده‌ڵێن» له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌كتریا نوێیانه به‌رده‌وام ڕێگه‌ی خۆیان بۆ سه‌ر پێستی مرۆڤ ده‌دۆزنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه ڕه‌نگه نه‌وه‌ی مه‌ترسیداری ئه‌و جۆرانه‌ی كه به‌رگریی له خۆیان ده‌كه‌ن له به‌رامبه‌ر ده‌رمانه‌كاندا به ئاسانی بڵاو ببنه‌وه «. دكتۆر ( سام شیبارد) له سه‌نته‌ری (Milner) بۆ گه‌شه‌پێدان ده‌ڵێت» ئه‌و تۆپه‌ڵه هێشوییه به‌كتریانه هۆكارێكی كوشنده‌ن كه له‌به‌ر چاوی خه‌ڵكدان، تا ئێستا پشتگوێخرابون وه‌ك شتێكی پیسی ئاسایی سه‌یر ده‌كران له تاقیگه‌كاندا ، به‌ڵام پێده‌چێت ئیدی مه‌سه‌له‌كه له‌وه مه‌ترسیدارتر بێت و ده‌بێت هه‌ڵوه‌سته بكرێت له به‌رامبه‌ریدا» تا ئێستاش خێزانی زۆر كوشنده‌ی ئه‌و به‌كتریایانه دۆزراوه‌ته‌وه كه بكوژن و به ته‌واوی ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بچنه ناو بۆرییه‌كانی خوێن و و خۆیان له كۆئه‌ندامی به‌رگریی بشارنه‌وه، ئه‌مه‌ش مانای وایه كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی مه‌ترسیدار، جگه له‌وه‌ش جیناتی به‌كتریاكان گۆردراون و سه‌رتوێژی خانه‌ی به‌كتریاكه لووسه و ده‌توانێت توێژێكی خۆپارێز بۆ خۆی دروست بكات به‌مه‌ش دژایه‌تی درمانه دژه زینده‌ییه‌كان ده‌كات. سه‌رچاوه:الصحە والحیاە
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure