7/2/2019 09:29 AM

كلاسیكۆی كامپنۆ بە یەكسان بوون كۆتایی هات

لە میانی یارییەكانی جامی شای ئیسپانیاو لە یاری چوندا لە قۆناغی پێش كۆتایی جامەكە یانەی بەرشەلۆنە پێشوازی لە یانەی ریاڵ مەدریدی ركابەری مێژووی  خۆی كرد لە یاریگای كامپنۆ.

ریاڵ مەدرید  لەسەرەتای گێمی یەكەمدا بە هێرشبردن دەستی پێكردو هەر زوو توانی خۆی پێش بخات لەرێگەی گۆڵێكی لۆكاس فازكوێزی ئیسپانی لەخولەكی 6 دا.

پاش ئەو گۆڵە یانەی مەدرید بەردەوام بوو لە هەوڵی تۆمار كردنی گۆڵی دووەم بەڵام بەرگریكارانی بەرشەلۆنە توانیان چەندین هەلی مەترسیدار بگەرێننەوە,لەلایەكی ترەوە بەرشەلۆنە بەهۆی ئاست بەرزی گۆڵپارێزی یانەی ریاڵ مەدرید كیلۆر نافاس گێمی یەكەم نەیان توانی ئەنجامەكە یەكسان بكەنەوە .

لەگەڵ دەست پێكی گێمی دووەمی یاریەكە یانەی بەرشەلۆنە كۆنترۆڵی یاریگای كردو توانی لەخولەكی 57 دا لەرێگەی مالكۆمەوە ئەنجامەكە یەكسان بكاتەوە .

ەرچەندە لۆنێل میسی لە خولەكی 63 دا هاتە نێو یاریگاوە بەڵام ئەنجامەكە هەتا كۆتایی بە گۆڵێك بۆ هەردولا كۆتایی هات و یاری یەكلا كەرەوە لەنێویاریگای سانتیاگۆ بیرنابیۆ دەبێت لەرێكەوتی 27ی ئەم مانگەدا.

خاك \كاروان محەمەد





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved