9/2/2019 03:16 PM

فەلسەفەی بوونگەرایی

چاپی سێیەمی کتێبی"فەلسەفەی بوونگەرایی" لە لایەن ناوەندی غەزەلنووسەوە 
"فەلسەفەی بوونگەرایی"
نووسینی: جۆن ماکواری
وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی
دیزاینی بەرگ: هونەرمەند "باسم ڕەسام"
کتێبی"فەلسەفەی بوونگەرایی" (یان وجودییەت) یەکێکە لە سەرچاوە دەوڵەمەندەکان لەسەر ئەو ڕێبازە فەلسەفییەی کە لە نیوەی دووەمی سەدەی بیستەوە کاریگەرییەکی دیاری خستە سەر تەواوی بوارەکانی فیکر و ئەدەب و هونەر و ژیانی مرۆڤ. ئەم کتێبە هەروەکو لەو پێڕستەشیدا دیارە کە لە خوارەوە دامانناوە، جگە لەوەی سەرەتا پێناسەیەکی هەمەگیری ئەم فەلسەفەیە دەخاتە بەرچاوی خوێنەران و هەروەها لەبارەی تەواوی مەسەلە سەرەکییەکان لە فەلسەفەی بوونگەراییدا دەدوێت، دواتر، باس لە ڕوانین و شیکاریی بوونگەرایانە بۆ هەموو ئەو بوارە کەلتووری و فیکری و ئایینی و زانستییانەش دەکات کە لە سەردەمی تازەدا مەسەلەی ڕۆژن. ئەم کتێبە کە نزیکەی ٥٠٠ لاپەڕەیەک دەبێت، پێشتر دوو جار لە چاپ دراوە، کە هەر جارەی ١٥٠٠ نوسخەی لێ کراوە، بەڵام لەبەر ئەوەی لە کتێبخانەکاندا نوسخەی نەما، بەشێکی زۆر لەو خوێنەرانەی کە کتێبەکەیان لەبەردەستدا نەبووە، داوای چاپکردنەوەیان کرد، هەر لەم سۆنگەیەوە، ناوەندی غەزەلنووس بە سوپاسەوە چاپی سێیەمی گرتە ئەستۆی خۆی وئێستا چاپی کتێبەکە تەواو بووە و ڕۆژی پێنجشەممە ٣١/١/٢٠١٩سەعات ٣ ی پاشنیوەڕۆ لە کتێبخانەی غەزەلنووس خۆی لە سەرا لە ڕێوڕەسمێکدا بڵاو دەبێتەوە. هیوادارم وەک سەرچاەیەکی گرنگ لەسەر ئەو فەلسەفەیە، سوودی خۆی بۆ هەموو ئەو هاوڕێ و خوێنەرە ئازیزانە هەبێت کە چاپەکانی پێشوویان دەست نەکەوتووە. فەرموون ئەمەش پێڕستی بابەتەکانی کتێبەکەیە:
پێڕست
پێشەكی 
بەشی یەكەم 
شێوازی بوونگەرایانە لە فەلسەفاندندا 
1-بوونگەرایی (وجودییەت) چییە؟ 
2-هەندێ‌ بابەتی دووپاتكراوە لە بوونگەراییدا. 
3-جۆراوجۆری لەنێو فەیلەسووفە بوونگەراكاندا. 
4-بوونگەرایی و فینۆمینۆلۆژیا (دیاردەگەرایی). 
5-جیاوازیی نێوان بوونگەرایی و هەندێ‌ جۆری فەلسەفەی پەیوەندیدار بە بوونگەراییەوە. 
بەشی دووەم 
بوونگەرایی و مێژووی فەلسەفە 
1-لێكدانەوەی ئەفسانە و سەرهەڵدانی خودناسی. 
2-فەلسەفەی دێرین. 
3-لە سەرهەڵدانی مەسیحییەتەوە تا سەدەكانی ناوەڕاست. 
4-ڕیفۆرمی ئایینی، ڕێنیسانس، چاخی ڕۆشنگەری. 
5-بوونگەرایی نوێ‌- سەدەی نۆزدەیەم و بیستەم. 
بەشی سێیەم 
چەمكی بوون 
1-بوون و ماهییەت. 
2-هەندێ‌ لە بوونگەراكان چۆن لە وشەی "بوون" دەگەن؟
3-بونیادە سەرەكییەكانی بوون. 
4-توانای شیكردنەوەی بوونگەرایانە. 
بەشی چوارەم 
بوون و جیهان 
1-بوون و دەوروبەر. 
2-جیهانی ڕۆژانە. 
3-جیهانی زانست و هونەر و ئایین. 
4-جەستە. 
5-شوێن و كات (زەمەن). 
6-سروشت 
بەشی پێنجەم 
بوونی مرۆیی و ئەوانی تر 
1-بوون لەگەڵ ئەوانی تردا بەو پێیەی خەسڵەتێكی بنەڕەتیی بوونی مرۆییە. 
2-پەیوەندی لە نێوان كەسەكاندا. 
3-جەستە و ئەوی تر، لەگەڵ ئاماژەیەكی تایبەتیدا بۆ مەیلی سێكسی. 
4-بوون لەگەڵ ئەوانی تردا: لە شێوە ڕەسەنەكەی و ساختەكەی 
بەشی شەشەم 
زانین و تێگەیشتن 
1-بوونگەرایی و تیۆرەی زانین. 
2-تێگەیشتن و لێكدانەوە. 
3-شێوەكانی زانین. 
4-كێشەی حەقیقەت. 
بەشی حەوتەم 
هزر و زمان 
1-بیركردنەوە 
2-زمان 
3-سنوورەكانی هزر و زمان 
بەشی هەشتەم 
هەست‌ و سۆز 
1-هەست ‌و سۆز و فەلسەفە. 
2-هەندێ سەرنجی گشتی لەسەر هەست ‌و سۆز. 
3-دڕدۆنگی (قەلەق). 
4-هەندێ هەست‌ و سۆزی گرنگی تر 
بەشی نۆیەم 
كردار Action 
1-بوونەوەری مرۆیی بەو پێیەی بكەرە. 
2-ئازادی. 
3-بڕیار و هەڵبژاردن 
بەشی دەیەم 
كۆتابوون ‌و گوناە 
1.ڕاستێتیی بوونی مرۆیی (یان واقیعیبوونی بوونی مرۆیی) 
2.مەرگ 
3.زەمانمەندی 
4.گوناە ‌و نامۆبوون 
بەشی یانزدەیەم 
گەڕان بەدوای بوونێكی مرۆیی ڕەسەندا 
1.كێشەی مرۆڤبوونی ڕاستەقینە 
2.ویژدان 
3.وەدیهاتنی خود (یان خۆوەدیهێنان) 
بەشی دوانزەیەم 
مێژوو و كۆمەڵگه 
1.لە بوونی تاكەكەسەوە تا مێژووی مرۆڤایەتی 
2.بیروبۆچوونی جیاوازی فەیلەسووفە بوونگەراكان سەبارەت بە مێژوو 
3.فەلسەفەی بوونگەرایی وەك ڕەخنەیەكی كۆمەڵایەتی ‌و سیاسی 
بەشی سیانزدەیەم 
مێتافیزیكای بوونگەرایی 
1.ڕەهەندە میتافیزیكەكانی بوونگەرایی 
2.لە بوونی تاكەكەسەوە بۆ بوونی گشتی 
3.گەڕان بەدوای دوا ڕاستیدا 
4.چارەنووسی تاكەكەس 
بەشی چواردەیەم 
كاریگەریی فەلسەفەی بوونگەرایی لەسەر بوارەكانی هونەر و زانست 
1.فەلسەفە و كولتوور 
2.بوونگەرایی ‌و دەروونناسی‌ و دەروونپزیشكی 
3.بوونگەرایی‌ و پەروەردە 
4.بوونگەرایی‌ و ئەدەب 
5.بوونگەرایی ‌و هونەرە بینراوەكان 
6.بوونگەرایی ‌و ئاكار 
7.بوونگەرایی‌ و خوداناسی 
بەشی پانزدەیەم 
هەڵسەنگاندێكی بوونگەرایی 
1.پیاچوونەوە بە هەندێ‌ ڕەخنەدا. 
2.دواسەرنجەكان.





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved