به‌رده‌وام له‌باره‌ی رۆن ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوده‌بێته‌وه كه زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه زۆرجار مرۆڤه‌كان به‌گشتی نازانن گرنگی به هه‌ڵبژاردنی كام رۆنه بده‌ن بۆ ئاماده‌كردنی خواردن، بۆ به‌خشینی زانیاری له‌وباره‌یه‌وه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م بابه‌ته بخوێنه‌ره‌وه. له‌باره‌ی سووده‌كانی رۆن پزیشكانی بواری ته‌ندروستی روونیده‌كه‌نه‌وه كه جه‌سته‌ی مرۆڤ پێویستی پێیه‌تی، به‌هۆی ئه‌وه‌ی رۆن هاوكاری ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌كات سوود له ڤیتامینه‌كان وه‌ربگرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا پزیشكان ئه‌وه ده‌خه‌نه‌ڕوو كه به‌هۆی خواردنی رۆن مرۆڤ هێزو توانای زیاتر ده‌بێت. هه‌روه‌ها له‌باره‌ی رۆنی زه‌یتون زانیاری ده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: زۆربه‌ی مرۆڤه‌كان وا تێگه‌یشتوون كه رۆنی زه‌یتون به‌سوودترینه بۆ باری ته‌ندروستی، به‌ڵام پزیشكان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه ئه‌و رۆنه له‌كاتی كوڵاندن و سووركردنه‌وه‌دا زیان به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت. بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت كام رۆنانه سوودیان هه‌یه بۆ ئاماده‌كردنی خواردن، پزیشكانی بواری ته‌ندروستی ئاماژه به‌م رۆنانه ده‌ده‌ن: ۱ رۆنی گوێزی هیندی ۲ رۆنی ئه‌ڤۆكادۆ ۳ رۆنی برنج ۴ رۆنی باده‌م خاك - س/ ئاژانسه‌كان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure