9/2/2019 08:47 PM

گیراوه‌ی كێوی پێست ره‌ونه‌قدارو قژ ئاوریشمی ده‌كات

له‌ بابه‌تێكی ته‌ندروستیدا كه‌ له‌ سایتی سیدتی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، تێیدا ئاماژه‌ به‌ سووده‌كانی گیراوه‌ی كێوی كراوه‌ به‌تایبه‌ت بۆ پێست و قژ.

گیراوه‌ی كێوی به‌ دوو شێوه‌ به‌سووده‌، هه‌م بۆ  خواردن هه‌م ئه‌گه‌ر بیده‌یت له‌ پێست و قژت.

كێوی ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ ڤیتامینه‌كانی E و C هه‌ربۆیه‌ پارێزگاری له‌ خوران و وشكبوونی پێست ده‌كه‌ن، به‌وپێیه‌ی ئه‌و دوو جۆره‌ ڤیتامینه‌ مادده‌ی كۆلاجینی سوودبه‌خش به‌رهه‌مده‌هێنن و به‌وهۆیه‌وه‌ پێست به‌رده‌وام نوێده‌بێته‌وه‌.

به‌م شێوازانه‌ كێوی بۆ جوانتربوونت به‌كاربهێنه‌:

بۆ پێست: پێست ره‌ونه‌قدارو نوێده‌كاته‌وه‌ به‌ چه‌ند رێگایه‌ك..

*كێویه‌ك و كه‌وچكێك ئاوی لیمۆ تێكه‌ڵبكه‌و به‌ لۆكه‌ بیده‌ له‌ پێستی ده‌موچاوت و بۆ ماوه‌ی كاتژمێرێك با پێوه‌ی بمێنێته‌وه‌ پاشان به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

*كێوی و میوه‌ی ئه‌ڤۆكادۆ تێكه‌ڵبكه‌و پاشان كه‌مێك هه‌نگوینی تێبكه‌، بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك بیده‌ له‌ پێستت و دواتر به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

*كێوی و گه‌نمه‌شامی كوتراو تێكه‌ڵبكه‌، پاشان كه‌مێك ئاوی لیمۆو چه‌ند دڵۆپێك زه‌یتی كێوی تێبكه‌و بۆ ماوه‌ی چاره‌كێك بیده‌ له‌ پێستت، دواتر به‌ ئاوی شیله‌تێن بیشۆ.

بۆ قژ: قژ بریقه‌دارو شێوه‌ ئاویشم ده‌كات به‌ چه‌ند رێگایه‌ك..

*گیراوه‌ی دوو كێوی له‌گه‌ڵ نیو كوپ زه‌یتی زه‌یتون تێكه‌ڵبكه‌و بۆ ماوه‌ی 45 خوله‌ك بیده‌ له‌ قژت.

*گیراوه‌ی كێوی و سه‌وزه‌ی كوزه‌ڵه‌و پیاز تێكه‌ڵبكه‌، پاشان بیپاڵێوه‌و ئاوه‌كه‌ی بده‌ له‌ قژت و ماوه‌ی كاتژمێرێك زیاتر پێوه‌ی بهێڵه‌ره‌وه‌و پاشان بیشۆ.

خاك - لانه‌ كاشان



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved