هه‌ندێكجار به‌هۆی گوێنه‌دان به ئاماده‌كردنی نانی به‌یانی و به‌سه‌رنه‌بردنی كاتێكی خۆش له به‌یانیاندا، كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كان دروست ده‌بێت بۆ ته‌واوی رۆژه‌كه. به‌ڵام گه‌ر بێت‌و به‌یانیان كه‌شێكی گونجاو و ژه‌مێكی ته‌ندروست و چه‌ند هه‌ڵسوكه‌وتێك له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یت ئه‌وا كاریگه‌ری ئه‌رێنی له‌سه‌رتان ده‌بێت و ته‌واوی رۆژه‌كه دڵخۆش ده‌بن. سایتی سیدتی له‌سه‌ر رێنمایی راوێژكار لایف كوتش چه‌ند رێگه‌یه‌كی بڵاوكردووه‌ته‌وه تاوه‌كو به‌وهۆیه‌وه هاوسه‌ران رۆژێكی خۆش به‌سه‌ربه‌رن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دووپاتیده‌كه‌نه‌وه كه ئه‌م خاڵانه‌و چه‌ندین خاڵی تریش كه ده‌بنه هۆكاری دڵخۆشی هاوسه‌ره‌كان نابێت ته‌نها له سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریدا بێت، به‌ڵكو گرنگه له‌ته‌واوی ژیانیان و به درێژایی هاوسهرگیرییهكانیان به‌رده‌وامبن و كاركردن و منداڵه‌كانیان نه‌بێته هۆی كاڵبوونه‌وه‌ی. 1-به‌ده‌نگێكی هێمنانه قسه له‌گه‌ڵ یه‌كتر بكه‌ن و یه‌كتر به‌ئاگا بهێننه‌وه، چونكه ئه‌مه كاریگه‌ری زۆر له‌سه‌ر مێشكی هه‌ردوولا دروستده‌كات و هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن. 2-چه‌ند ساتێك سه‌یری رووخساری یه‌كتر بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه هه‌ستده‌كه‌ن كه هۆگری یه‌كتربوون و خۆشه‌ویستی نێوانتان نوێده‌بێته‌وه. 3-زه‌رده‌خه‌نه، ئه‌م رێگایه كلیلی دڵخۆشی و هێمنبوونهوهو هه‌ستی نێوان هاوسه‌رانه، بۆیه گرنگه به‌یانیان زه‌رده‌خه‌نه بۆ یه‌كتری بكه‌ن. 4-ستایشی یه‌كتری بكه‌ن، ستایشی كاره‌كانی و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی بكه، به‌مشێوه‌یه هاوسه‌ره‌كه‌ت هه‌ستده‌كات بایه‌خی پێده‌ده‌یت و چه‌ند گرنگی به‌خۆی ده‌ده‌یت ئه‌وه‌نده‌ش گرنگی به كار‌و هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌ده‌یت، ئه‌وه‌ش هۆكارێكی تری گرنگه بۆ دڵخۆشبوونی هاوسه‌ران. 5-پێكه‌وه كات به‌سه‌ربه‌رن، به لایه‌نی كه‌مه‌وه 10 خولهك پێكه‌وه به‌سه‌ربه‌رن و نانی به‌یانی بخۆن، ئه‌مه نزیكبوونه‌وه‌و ساتێكی خۆش بۆ هه‌ردوولا دروستده‌كات. خاك - لانه كاشان
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure