10/2/2019 09:19 AM

كێشه‌كانی كۆمپانیای فه‌یسبووك تا دێت ڕوو له‌ زیادبوون ده‌كه‌ن

فه‌یسبووك هه‌فته‌یه‌كی بێ ژانه‌سه‌ری تێپه‌ڕ نه‌كردبوو كه‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ ڕێكخه‌ری دژه‌ڕاستی ئه‌ڵمانیا فه‌رمانیدا گه‌وره‌ترین تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی جیهان واته‌ فه‌یسبووك، به‌بێ ڕه‌زامه‌ندی خودی به‌كارهێنه‌ران زانیاری هه‌ژماری به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌و زانیارییه‌ی كه‌ له‌ شوێنه‌كانی دیكه‌ كۆی كردوونه‌ته‌وه‌، تێكه‌ڵ نه‌كات. فه‌رمانه‌كه‌ ته‌نیا فه‌یسبووك ناگرێته‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌په‌كانی واتساپ و ئینستاگرامیش له‌خۆده‌گرێت كه‌ سه‌ر به‌ كۆمپانیای فه‌یسبووكن.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ فه‌یسبووك له‌م مانگه‌دا ته‌مه‌نی بووه‌ پازده‌ ساڵ و به‌ ئامانجی به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی متمانه‌ی به‌كارهێنه‌رانی، هه‌وڵیدا كه‌ هه‌ژماری به‌كارهێنه‌ران له‌سه‌ر فه‌یسبووك، ئینستاگرام و واتسه‌پ یه‌كبخات. هه‌روه‌ها كۆمپانیاكه‌ له‌ سه‌رانسه‌ری جیهانه‌وه‌ له‌لایه‌ن یاساناسانه‌وه‌ به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری هه‌ڵه‌، توندوتیژی و تێكدانی هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕوبه‌ڕووی ڕه‌خنه‌ بووه‌ته‌وه‌.

كێشه‌كانی كۆمپانیاكه‌ ته‌نیا سنووردار نین به‌ حكومه‌ته‌كان و به‌كارهێنه‌ران به‌ڵكو له‌گه‌ڵ كۆمپانیای ئه‌پڵیش توشی كێشه‌ بووه‌، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌فته‌ی پێشوو كۆمپانیای فه‌یسبووك مۆڵه‌تنامه‌یه‌كی تایبه‌تی كارمه‌ندانی ئه‌پڵی بۆ تویژینه‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌پێكی بازاڕ دۆزینه‌وه‌ به‌كارهێنابوو و یاساكانی ئه‌پڵی پێشێل كردبوو.

خاك – سه‌مه‌د كورده‌



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved