زانایان جینێكیان دۆزییه‌وه كه له مێشكی ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی كه ئه‌لكهولێكی زۆر به‌كاردێنن كه‌متر ده‌رده‌كه‌وێت. له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاژه‌ڵه‌كان به‌حه‌زی خۆیان ئه‌لكهولیان خواردبوو. جگه له‌مه توێژه‌ران په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌لكهول و ئاستی چالاكی جینێكی تایبه‌تیان ئاشكراكرد. ده‌ركه‌وت كاتێك كه ئاستی پرۆتینێك كه ئه‌و جینه تایبه‌ته‌ی كۆدكردووه، له له‌شی مشكدا زیاد ده‌كرێت، مشكه‌كه خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول 50% كه‌مده‌كاته‌وه. له توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاستی ئه‌و پرۆتینه‌ی كه له‌لایه‌ن جینه‌كه‌وه كۆد ده‌كرێت ده‌ستكاری كراوه. نه‌خۆشییه ده‌روونییه‌كان و به‌كارهێنانی ئه‌لكهول په‌یوه‌ندییان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه. به‌كارهێنه‌رانی ئه‌لكهول به‌ڕێژه‌ی 3.7 به‌رامبه‌ر زیاتر له كه‌سانی ئاسایی توشی خه‌مۆكی ده‌بن. توێژه‌ران بۆیان ده‌ركه‌وت كه ده‌ستكاریكردنی ئه‌و پرۆتینه له‌ناو له‌شدا كه جینێكی تایبه‌ت ده‌كاته ئامانج به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو خواردنه‌وه‌ی ئه‌لكهول له مشكدا كه‌مده‌كاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی كه بزانن هه‌مان میكانیزم له له‌شی مرۆڤيشدا كارده‌كات، تیمه‌كه له ئێستادا له‌سه‌ر نموونه‌ی شانه‌كانی مێشكی كه‌سانی مردوو توێژینه‌وه ده‌كه‌ن كه خووگرتووی ئه‌لكهول بوون. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure