ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان به دروشمی نا بۆخه‌ته‌نه‌كردنی كچان.. به‌ڵێ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست هه‌ڵمه‌تێكى هۆشیاركردنه‌وه ده‌ستپێده‌كات. په‌یامی ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه لیژنه‌ی مافی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان، ساڵانه رۆژی 6ی شوباتی به رۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه ناساندووه، به مه‌به‌ستی نه‌هێشتنی ئه‌م دیارده‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌ڕێگه‌ی گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی پێویست و ستراتیژی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌و نه‌هێشتنی. خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه یه‌كێكه له جۆره‌كانی توندوتیژی جه‌سته‌یی كه ڕوبه‌ڕووی منداڵان و كچان و ژنان ده‌بێته‌وه له‌گشت قۆناغه‌كانی ته‌مه‌نیان، واته له ته‌مه‌نی چوار ساڵی تا قۆناغی كامڵ بوون و زۆرجار به‌داخه‌وه له ته‌مه‌نه زۆر گه‌وره‌كانیشدا ئه‌نجامده‌درێت و شێوازی ئه‌نجامدانی له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی تر، یاخود له وڵاتێكه‌وه بۆ وڵاتێكی جیاوازه. دیاره ئه‌م دیارده‌یه هیچ بنه‌مایه‌كی ئایینی نییه، به‌ڵام بارگاوی كراوه‌و وه‌ك ئه‌ركێكی ئایینی به‌پێی عورف و عاداتی جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌درێت، به‌داخه‌وه له هه‌ندێك وڵات‌دا له‌كاتی ئه‌نجامدانی ئه‌م دیارده‌یه زۆرجار كچان و ژنان ڕوبه‌ڕووی مه‌رگ یاخود حاڵه‌تی مه‌ترسیداری جه‌سته‌یی و ته‌ندروستی و ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی جۆراوجۆر ده‌بنه‌وه. وه‌كو زانراوه ئه‌م دیارده‌یه له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و ئاسیا‌و ئه‌فریقیا ئه‌نجامده‌درێت، هه‌رێمی كوردستانیش به‌شێكه له‌م كێشه‌یه‌و له هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا به شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ئه‌نجامده‌درا، تا دروستبوونی ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و رێكخراوه‌كانی ژنان و ئافره‌تان كه بوو به سه‌ره‌تایه‌كی گرنگ و پێویست له روبه‌روبونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه‌دا. به‌پێی ئاماره‌كان به‌ر له نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو له هه‌رێمی كوردستان، رێژه‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی میێنه له‌ئاستێكی به‌رزدابوو، واته له سه‌رووی سه‌دا هه‌شتا بوو، بۆیه هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه ده‌ستیپێكرد له‌ڕێگه‌ی هۆشیاركردنه‌وه‌و بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری له‌سه‌ر مه‌ترسییه‌كان و ئاكامه‌كانی و ئاماده‌كاریی بۆ به‌یاساییكردنی نه‌هێشتنی دیارده‌كه، بۆیه په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 2011 له چوارچێوه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی ژماره (8) له بڕگه‌یه‌كی یاساكه‌دا به تاوان دانراوه‌و سزای یاسایی له‌سه‌ره. هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی نێوان 2015- 2016 به هاوكاری یونیسێف رووپێوێكی ئه‌كادیمی و زانستی له سه‌رتاسه‌ری هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، به ئامانجی گه‌یشتن به ئامار‌و زانیاری دروست و كاریگه‌ری هه‌وڵه‌كان له‌سه‌ر دیارده‌كه‌و ئاستی مانه‌وه‌ی دیارده‌كه‌و هۆكارو به‌ربه‌سته‌كان، له ئه‌نجامی روپێوییه‌كه ده‌ركه‌وت خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه به به‌راورد به ساڵانی ڕابردوو به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌می كردووه. ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان به هاوكاری ئاژانسه‌كانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ داڕشتنی كۆمبی پلانێك، كه به هاوكاری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌ت و رێكخراوه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به دروشمی: (نا بۆ خه‌ته‌نه‌كردنی كچان.. به‌ڵێ بۆ كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست)، هه‌ڵمه‌تی خاڵیكردنی كوردستان له دیارده‌ی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه ده‌ستپێده‌كات، به به‌شداری لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له وه‌زاره‌ته‌كان و رێكخراوه‌كان و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن. با هه‌موومان به‌شداربین له سه‌رخستنی هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه‌ی خێزان له مه‌ترسی و ئاكامه‌كانی خه‌ته‌نه‌كردن، با كاربكه‌ین بۆ دروستكردنی خێزانێكی ته‌ندروست و خۆشگوزه‌ران.. ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خاك
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure