هه‌ندێك رێگای ئاسانی جوانكاری هه‌یه كه خانمان له ماڵه‌وه ده‌توانن رۆژانه ئه‌نجامی بده‌ن، كه ده‌بێته هۆی پاراستن و ره‌ونه‌قداركردنی پێست، بریتین له‌مانه: -پێش نوستن ماكیاژه‌كه‌ت لێبكه‌ره‌وه پێویسته خانمان پێش نوستن ماكیاژی روخساریان به تۆنه‌ر یان هه‌ر پاككه‌ره‌وه‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ پێستیاندا ده‌گونجێت لێبكه‌نه‌وه‌و دڵنیابنه‌وه له پاكی پێستیان، بۆ ئه‌وه‌ی پێستیان توانای تازه‌بوونه‌وه‌و هه‌ناسه وه‌رگرتنی هه‌بێت. -كرێمی ده‌ست پێستی ده‌ستیش به‌هه‌مانشێوه‌ی پێستی رووخسار‌و به‌شه‌كانی تری جه‌سته پێویستی به شێداركردنه‌وه هه‌یه، بۆیه پێویسته خانمان پێش نووستن پێستی ده‌ستیان به كرێم شێداربكه‌نه‌وه، دواتر به ئاوی شله‌تێن و بشۆن و به باشی وشكیكه‌نه‌وه. -تۆنه‌ر له‌بیر نه‌كه‌یت: دوای ئه‌وه‌ی پێستت پاككرده‌وه له ماكیاژ، هه‌ندێك تۆنه‌ر به پارچه‌یه‌ك لۆكه بده له رووخسارت، چونكه تۆنه‌ر یارمه‌تیده‌ره بۆ داخستنه‌وه‌ی كونیله‌كانی پێست و رێگری ده‌كاته له ده‌ركه‌وتنی خاڵه ره‌شه‌كان له‌سه‌ر پێست. خاك - س:پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure