10/2/2019 09:48 AM

دوای هەڵبوونی گڵۆپی بەنزین چەندی تر دەتوانیت بڕۆیت؟

زۆرینەی شۆفێران گوێ بەو مەودایە نادەن كە دەتوانن بیبڕن دوای هەڵبوونی گڵۆپی بەنزین، كاتێك ئەم گڵۆپە هەڵدەبێت، ئەوا واتەی ئەوەیە كە پێویستە بە زووترین كات سوتەمەنی بكەیتە ئۆتۆمبێلەكەت، بەڵام هێشتا دەتوانیت چەند كیلۆمەترێكی تر ببڕیت، واتە بە هەڵبوونی گڵۆپەكە یەكسەر ئۆتۆمبێلەكە ناكوژێتەوە.

هەرچەندە كەمبوونەوەی بەنزینی ناو تانكی هیچ زیانێكی نیە، بەلام واباشە نەهێڵرێت تانكیەكە زۆر بەتاڵ ببێتەوە، چونكە بە تێپەربوونی كات زیان بە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەكە دەگەیەنێت، هۆكاری ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە بنی تانكی پیس و خۆڵی لێنیشتووە، كە ئەو بەنزینەی خوارەوەش بەكاردەهێنیت، ئەوا پیسیەكە دەچێتە بزوێنەرو ناو بستۆنەكان و زیانیان پێدەگەیەنێت.

لە كوردستاندا چەند ئۆتۆمبێلێكی دیاریكراو هەیە كە بەكارهێنانیان زۆرە، بۆیە ئێمەش ئاماژە بەو ئۆتۆمبێلانە دەدەین كە دوای هەڵبوونی گڵۆپی بەنزین دەتوانین چەندی تر پێی بڕۆین، كە ئەمانەن:

1-تویۆتا كامری: كاتێك گڵۆپی بەنزینی دەكەوێـتەكار كە هێشتا نزیكەی 10 لیتر بەنزینی تێدا ماوە، بۆیە دوای هەڵبوونی گڵۆپەكە دەتوانیت (100-140كیلۆمەتر)ی تری پێببڕیت.

2-نیسان ئاڵتیما: كاتێك گڵۆپی بەنزینی دەكەوێـتەكار كە هێشتا نزیكەی 11 لیتر بەنزینی تێدا ماوە، بۆیە دوای هەڵبوونی گڵۆپەكە دەتوانیت (110-150كیلۆمەتر)ی تری پێببڕیت.

3-هۆندا CR-V: كاتێك گڵۆپی بەنزینی دەكەوێـتەكار كە هێشتا نزیكەی 10 لیتر بەنزینی تێدا ماوە، بۆیە دوای هەڵبوونی گڵۆپەكە دەتوانیت (90-115كیلۆمەتر)ی تری پێببڕیت.

4-مینی كوپەر: ئۆتۆمبێلەكە بە یەك لیتر بەنزین دەتوانێت 21 كیلۆمەتر ببڕێت، كاتێك گڵۆپی بەنزینی دەكەوێـتەكار كە هێشتا نزیكەی 9 لیتر بەنزینی تێدا ماوە، بۆیە دوای هەڵبوونی گڵۆپەكە دەتوانیت (170-190كیلۆمەتر)ی تری پێببڕیت.

5-تویۆتا راڤ4: كاتێك گڵۆپی بەنزینی دەكەوێـتەكار كە هێشتا نزیكەی 9 لیتر بەنزینی تێدا ماوە، بۆیە دوای هەڵبوونی گڵۆپەكە دەتوانیت (80-90كیلۆمەتر)ی تری پێببڕیت.

6-لێگزس ES: دوای هەڵبوونی گڵۆپی بەنزینی دەتوانیت (100-150كیلۆمەتر)ی تری پێببڕیت.

7-مازدا سی ئێكس-5: دوای هەڵبوونی گڵۆپی بەنزینی دەتوانیت (90-130كیلۆمەتر)ی تری پێببڕیت.

8-هیۆندای سانتافی: دوای هەڵبوونی گڵۆپی بەنزینی دەتوانیت (70-90كیلۆمەتر)ی تری پێببڕیت.

9-فۆرد ئێكسپلورەر: دوای هەڵبوونی گڵۆپی بەنزینی دەتوانیت (80-90كیلۆمەتر)ی تری پێببڕیت.


خاك - و/گۆران قادر




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved