10/2/2019 09:50 AM

ئۆتۆمبێلی تسونامیەكان دروستكرا

ولاتی تایلاند ئۆتۆمبێلێكی كارەبایی تایبەت بە خۆڕزگاركردن لەكاتی تسونامیەكان دروستكرد كە دەتوانێت بەناو ئاودا بڕوات.

هاووڵاتیانی وڵاتی تایلاند ئێستا دەتوانن ئۆتۆمبیلێكی تایبەت بە خۆڕزگاركردنیان لەكاتی زریان و تسونامیەكان بكڕن، كە دەتوانێت لەنێو ئاودا بروات بەبێ هیچ كێشەیەك بڕوات.

ئۆتۆمبێلەكە ناوی (زا فۆم وان)ەو لەلایەن هیدیۆ تسوروماكی دیزاینەرو ئەندازیاری ژاپۆنەوە دروستكراوە، بیرۆكەكەشی بۆ ساڵی 2011 دەگەڕێتەوە، ئەوكاتەی ژاپۆن توشی تسونامیەكی وێرانكەر بووبوو.

زا فۆم وان هاوشێوەی ئۆتۆمبێلەكانی سمارتە، بزوێنەرو پاتریەكەی دژە ئاوەو دەتوانێت بە خێرایی 80 كم/ لە سەعاتێكدا بڕوات، كە دەتوانێت بەسەر شەپۆلی ئاوەكاندا بە خاوی بڕوات، بەڵام ئەو خێراییەی بەسە بۆ ڕزگاركردنی سەرنشینەكانی.

دیزاینەری ئۆتۆمبێلەكە دەڵێت: ئەم ئۆتۆمبێلە بەتایبەت بۆ زریانەكان دروستكراوە، ناتوانرێت بە شێوەیەكی ئاسایی ڕۆژانە بەكاربهێنرێت.

نرخی ئەم ئۆتۆمبێلە تایبەتە 20 هەزار دۆلارە، كە بەراورد بە ئۆتۆمبێلەكانی تری تایلەند گرانە، بەڵام بە گەیشتنی ئۆتۆمبێلەكە بۆ وڵاتانی ئاسیا پێشبینی دەكرێت نرخی هەرزان ببێت.


خاك - و/گۆران قادر
س: سكای نیوز




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved