دكتۆره لاڤه ته‌ها دوكانی له ئه‌ڵمانیا كۆلیجی پزیشكی ته‌واو ده‌كات، ناوه‌ندی پێكه‌وه ژیانی كورد‌و ئه‌ڵمانیش رۆژی شه‌ممه 9ی شوبات ئێواره‌یه‌كی ڕێزلێنانی بۆ به‌ڕێوه‌بردو نه‌وزاد قه‌فتانیش دیاری ناوه‌نده‌كه‌ی پێشكه‌شكردو به ئاماده‌بوونی خانه‌واده‌كه‌ی له‌لایه‌ن به‌شداربووانه‌وه گوڵباران كرا. سه‌ره‌تا كچه چالاكوان مه‌هابادی شێخ قادر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی ناوه‌نده‌كه له وته‌یه‌كی كورتدا وێڕای به‌خێرهێنان ئاماژه‌ی به‌وه‌دا دكتۆره لاڤه ئه‌م ئیواره‌یه میوانی ناوه‌نده‌و به‌بۆنه‌ی ته‌واوكردنی كۆلێجی پزیشكیيه‌وه پیرۆزبایی ناوه‌نده‌كه‌ی گه‌یانده لاڤه‌و بنه‌ماڵه‌كه‌ی، هیواشی خواست هه‌موو ئه‌و كچ و كوڕانه‌ی له‌سه‌ر ڕاسته‌شه‌قامی هه‌وڵ و كۆششن بۆ گه‌یشتن به دواڕۆژێكی باش بۆ خۆیان و كه‌سوكارو ئه‌م ولاته‌و كوردستان به ئاواتی خۆیان بگه‌ن. وتیشی: ئه‌م ئێواره‌یه له ناوه‌ند ئێواره‌ی رێزلێنانه له دكتۆره هاژه‌و هیوای خواست بكرێته ده‌رفه‌تی ده‌ربڕینی خۆشه‌ویستی و ڕێز‌و پیرۆزبایی بۆ لاڤه‌و هه‌ركه‌سێك كه وه‌ك لاڤه سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستبێنێت. دواتر هه‌ریه‌ك له نه‌وزاد قه‌فتان و دكتۆره لاڤه پێكه‌وه هه‌ستی خۆیان ده‌ربڕی. سه‌ره‌تا نه‌وزاد قه‌فتان له‌میانه‌ی چه‌ند وته‌یه‌كی جوان‌دا هه‌ستی خۆی و ناوه‌نده‌كه‌ی به‌رامبه‌ر به لاڤه ده‌ربری و چیرۆكی وه‌رگرتنی لاڤه‌ی له كۆلێجی پزیشكی گێڕایه‌وه‌و لاڤه‌ی به نموونه‌یه‌كی جوانی هه‌وڵ و تواناكان پێناسه‌كردو ئه‌وه‌شی گه‌ڕانده‌وه بۆ خه‌مخۆری و دڵسۆزی دایك و باوكی و هاوكات یاده‌وه‌ری خۆشی وه‌بیرهێنایه‌وه كه وه‌ك ناوه‌ند ڕۆڵی بینیوه له چارسه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كانی سه‌ره‌تای خوێندنی لاڤه‌دا به‌تایبه‌تی له گواستنه‌وه‌ی زانكۆكه‌ی له شارێكی دوره‌وه بۆ شاره‌كه‌ی خۆی و ئه‌وه‌شی بیرهێناینه‌وه كاتێك پێیوتووه جیاوازی چیه با له‌دوربیت لاڤه‌ش ئه‌ڵێ ئه‌گه‌ر وابێ دایكم و باوكم هه‌ر به‌رێوه‌ده‌بن بۆ لای من ئه‌وسا باوكم ناتوانێ هاتوچۆی ناوه‌ند بكات، ئه‌وه‌ش هه‌ستێكی جوانی پێبه‌خشین و بێگومان ناوه‌ند ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و ڕێچكیه به‌رده‌وامبێت. دواتر دكتۆره لاڤه وته‌یه‌كی پێشكه‌شكردو وێڕای ده‌ربڕینی خۆشحاڵی وتی ڕێزلێنانی ئێوه هه‌ستێكی جوانی لادروستكردم و باسی دایك و باوكی كرد كه هه‌میشه پشتگیریان كردوه‌و پشت و په‌نای بوون. دواتر ئه‌و ئێواره‌یه كرایه ئێواره‌یه‌كی كوردستانی و خوانێكی جوانی كوردی به‌و بۆنه‌یه‌وه ئاماده‌كرابوو دواتر به هه‌ڵپه‌ڕكێ و گۆرانی و گوڵ و خۆشه‌ویستی تا دره‌نگانێك ناوه‌ند كه‌شوهه‌وایه‌كی جوانی ڕێزلێنانی خوڵقاند. شایانی باسه، له ئه‌ڵمانیا نه‌وه‌یه‌كی زۆری ره‌وه‌ندی كوردی له زانكۆ‌و په‌یمانگاكاندا ده‌خوێنن و به سه‌دان كوڕ‌و كچ له‌وانه‌ی كه پێشتر هاتوون یان ئه‌وانه‌ی له ئه‌ڵمانیا له‌دایكبوون یان گه‌وره‌بوون خوێندنیان ته‌واوكردووه. پێویسته ئاماژه به‌وه‌شبده‌ین ڕێكخراوی پزیشكانی كوردستان له ئه‌ڵمانیا نزیكه‌ی 250 پزیشك له بواره جیاجیاكاندا تیادا ئه‌ندامن و ڕێكخراوی مافناسانی كوردانی ئه‌ڵمانیاش زیاتر له 90 ئه‌ندامیان هه‌یه‌و ڕێكخراوه‌كه له پارێزه‌رو دادوه‌رو داواكاری گشتی و خوێندكارانی دواقۆناغی به‌شی یاسا پێكهاتوون، ئه‌مه‌ش ئه‌و ڕاستیه ده‌سه‌لمێنێت كه نه‌وه‌یه‌ێك مژده‌به‌خشی دواڕۆژێكی گه‌شن له ئه‌ڵمانیا بۆ خۆیان و نه‌ته‌وه‌كه‌یان. خاك - شهاب عوسمان / ئه‌ڵمانیا فۆتۆ.. تایه‌ر باروای
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure