به مه‌به‌ستی كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆد‌و قه‌ره‌باڵغی شه‌قامه‌كان، به‌رێوه‌به‌ری هاتوچۆی ناو شار ئاگاداری شۆفێران ده‌كات پارككردنی ئۆتۆمبێل له سایدی ده‌سته‌چه‌پی شه‌قامه خزمه‌تگوزاریيه‌كانی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود قه‌ده‌غه‌یه. مقه‌ده‌م فه‌خره‌دین ئه‌مین به‌ڕێوه‌به‌ری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار رایگه‌یاند: پلانی نوێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی ناوشار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی شه‌قامه‌كان رێگریكردنه له وه‌ستان و پارككردنی ئوتومبیل له شه‌قامه خزمه‌تگوزاریيه‌كانی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود. وتی: به‌هۆی پارككردنی ئوتومبێل لۆدێكی زۆری له شه‌قامه‌كان دروستكردووه، بۆیه له ئێستاوه ئاگاداریمان بڵاوكردۆته‌وه كه له به‌رواری 17-2-2019 هه‌ر شوفێرێك ئوتومبیله‌كه‌ی پارك بكات به‌پێی یاسا پسوڵه‌ی سه‌رپێچی بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام پابه‌ندی یاسا نه‌بێت ئه‌وا ئوتومبێله‌كه‌ی ره‌وانه‌ی گه‌راجی ده‌ست به‌سه‌رداگرتن ده‌كرێت. وتیشی؛ ئه‌و ئوتومبێلانه‌ی شه‌قامی بازنه‌یی مه‌لیك مه‌حمود به‌كارده‌هێنن بۆ فرۆشتنی ماسی یاخود سه‌وزه‌و میوه به‌هه‌مانشێوه رێگریان لێده‌كرێت و پێویسته شه‌قامه‌كه چۆڵبكه‌ن. ده‌رباره‌ی هێڵه‌كانی په‌ڕێنه‌وه‌و دانانی به‌ربه‌ست (محاجه‌ره) بۆ به‌شێك له شه‌قامه‌كان، وتیشی؛ له ئێستادا سه‌رقاڵێ گفتوگۆ‌و دۆزینه‌وه‌ی رێگه‌چاره‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی گرفتی په‌ڕینه‌وه‌ی هاووڵاتیان و دانانی به‌ربه‌ستین بۆ به‌شێك له شه‌قامه‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی په‌ڕینه‌وه‌دا رووداوی نه‌خوازراو له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان روونه‌دات. مقدم فه‌رخره‌دین ئه‌مین راشیگه‌یاند؛ له‌كاتی گۆڕینی پلانی ئاراسته‌ی شه‌قامه‌كان به هاوكاری هاووڵاتیانی شاری سلێمانی توانیویانه سه‌ركه‌وتووبن و داواشیكرد بۆ رێكخستنه‌وی ناوشارو كه‌مكردنه‌وه‌ی قه‌ره‌باڵغی هاوكاری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سلێمانی بكه‌ن كه پلانه‌كانی له‌پێناو خزمه‌تی گشتییدایه. خاك - راگه‌یاندنی قائیمقامیه‌تی سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure