11/2/2019 09:31 AM

گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت خۆشی بوێیت ئه‌م كارانه‌ت بۆ ده‌كات

زۆرێك له‌ ژنان گومانیان له‌ خۆشه‌ویستی هاوسه‌ره‌كانیان هه‌یه‌، كه‌ ئایا به‌ڕاستی خۆشی ده‌وێت یان نا، بۆ ئه‌مه‌ش به‌رده‌وام پرسیار له‌خۆی ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانیت هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌ڕاستی خۆشی ده‌وێیت؟ ئه‌وا چه‌ند كارێكت بۆ ئه‌نجام ده‌دات، كه‌ ئه‌مانه‌ن:

كاری باش ئه‌نجام ده‌دات
ئه‌گه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ت وتی تۆم خۆشده‌وێت، گه‌ر به‌ڕاستی بوو، ئه‌وا هه‌موو كارێكی باش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دڵخۆشت بكات، ئه‌مه‌ش به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تۆی زۆر خۆشده‌وێت.

سوره‌ هه‌میشه‌ په‌یوه‌ندیت پێوه‌ بكات
گه‌ر پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی به‌ڕاستی خۆشبوێت، ئه‌وا سه‌رباری سه‌رقاڵی و ڕاییكردنی كاره‌كانی، به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به‌ هاوسه‌ره‌كه‌یه‌وه‌ ده‌كات و سوره‌ له‌سه‌رئه‌وه‌ی هه‌واڵی بزانێت.

دڵسۆزه‌ بۆت
خۆشه‌ویستی راسته‌قینه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ته‌نها خۆشه‌ویسته‌كه‌ی خۆی ببینێت، بۆیه‌ گه‌ر پیاوێك هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆی خۆشبوێت، ئه‌وا نرخی ته‌واوی پێده‌دات و دڵسۆزی خۆی بۆ نیشانده‌دات، هه‌روه‌ها هه‌رگیز خیانه‌تی لێناكات و شتێكیش ناكات كه‌ هه‌ستی بریندار ببێت.

غیره‌ت لێده‌كات
غیره‌كردن له‌ ئاستێكی دیاریكراودا به‌ڵگه‌ی خۆشه‌ویستییه‌، بۆیه‌ كاتێك غیره‌ت لێده‌كات، ئه‌وا چێژی لێببینه‌وه‌و قبوڵی بكه‌، هه‌روه‌ها بزانه‌ كه‌ له‌ دڵه‌وه‌ خۆشی ده‌وێیت، به‌ڵام پێویسته‌ جیاوازیش بكه‌یت له‌نێوان غیره‌و دڵپیسی كه‌ دوو شتی جیاوازن، له‌و خاڵه‌دا ئاگاداربه‌!

ترسی هه‌یه‌
پیاو كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی خۆشبوێت، ئه‌وا ترسی له‌ چه‌ند شتێك هه‌یه‌، له‌وانه‌ به‌رده‌وام بیر له‌ ته‌ندروستی خێزانه‌كه‌ی ده‌كاته‌وه‌، هه‌روه‌ها له‌و كارانه‌ ده‌یپارێزێت كه‌ ده‌بێته‌ هۆی بێزاری و دڵه‌ڕاوكێی هاوسه‌ره‌كه‌ی.

كه‌رامه‌تی ده‌پارێزێت
پاراستنی كه‌رامه‌ت و رێزی ژنه‌كه‌، هێمای خۆشویستی پیاوه‌كه‌یه‌تی، بۆیه‌ پیاوێك گه‌ر ژنه‌كه‌ی خۆشبوێت، هه‌رگیز بێڕێزی پێناكات و ڕێز له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ش ده‌گرێت كه‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی پێیخۆشه‌.

خاك - و/گۆران قادر
س: مجله‌ هی





زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved