پیتزا یه‌كێكه له‌و خواردنه جیهانیانه‌ی كه به‌رده‌وام خواستی له‌سه‌ره‌و به‌وهۆیه‌شه‌وه گۆڕانكاری و داهێنانی تێدا ده‌كرێت، به شێوه‌یه‌ك كه كه‌سه‌كان ده‌توانن له ماڵه‌كانی خۆشیانه‌وه ئاماده‌ی بكه‌ن. ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی پێویستن بۆ دروستكردنی هه‌ویری پیتزا بریتین له: -كه‌وچكێكی بچوك خه‌میره -یه‌ك كوپ و نیو ئاو -سێ كوپ ئارد -نیو كوپ زه‌یت -سێ كه‌وچكی گه‌وره شیر -كه‌وچكێكی گه‌وره شه‌كر -دوو كه‌وچكی گه‌وره زه‌یتی گه‌نمه‌شامی -دوو پیازی وردكراو -دوو ته‌ماته‌ی وردكراو -كه‌وچكێكی گه‌وره دۆشاوی ته‌ماته -نیو كوپ گه‌نمه‌شامی -كه‌وچكێكی گه‌وره نه‌عنای وشك -نیو كه‌وچكی بچوك خوێ -نیو كوپ زه‌یتونی ره‌شی وردكراو -نیو كوپ په‌نیری موزاریلا -سێ بیبه‌ری سه‌وزی وردكراو چۆنێتی ئاماده‌كردنی: -بۆ ئاماده‌كردنی هه‌ویره‌كه: خه‌میره‌كه‌و ئاوه شله‌تێنه‌كه تێكه‌ڵده‌كه‌یت و بۆ ماوه‌ی ده‌قیقه‌یه‌ك تێكه‌ڵی ده‌كه‌یت و دواتر شیر‌و زه‌یت و شه‌كره‌كه‌ی تێده‌كه‌یت. -هه‌ویره‌كه به ده‌ست یاخود ئامێری هه‌ویر شێلان تێكه‌ڵده‌كه‌یت، بۆ ماوه‌ی 30 ده‌قیقه به‌جێیده‌هێڵیت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبێت. -زه‌یته‌كه له‌سه‌ر ئاگر گه‌رم ده‌كه‌یت، پیازو ورد كراوه‌كه‌ی تێده‌كه‌یت تا سورده‌بێته‌وه، دواتر بیبه‌رو ته‌ماته‌و دۆشاوی ته‌ماته‌و گه‌نمه‌شامی و نه‌عناو خوێیه‌كه‌ی تێده‌كه‌یت. -پاشان هه‌ویره‌كه پارچه پارچه ده‌كه‌یت و ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی سورت كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ری داده‌نێیت و به زه‌یتی زه‌یتون چه‌وریان ده‌كه‌یت و ده‌یخه‌یته فڕنه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هه‌ویره‌كه برژا په‌نیره‌كه ده‌كه‌یته سه‌ری، بۆ ماوه‌ی دوو ده‌قیقه ده‌یكه‌یته‌وه ناو فڕن. خاك - پوكمیدیا
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure