له توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌نرخدا له‌سه‌ر چاندنی ئه‌ندامی مرۆڤ، توانرا كه ته‌نیا له چه‌ند خانه‌ی بنه‌ڕه‌تییه‌وه گورچیله‌ی مشك له له‌شی جرجدا دروستبكه‌ن. توێژینه‌وه‌كه له‌لایه‌ن ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یی زانسته فیزیۆلۆجیكییه‌كانی ژاپۆنه‌وه كراوه. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه نه‌خۆشی له‌كاركه‌وتنی گورچیله‌یان هه‌یه، چاندنی گورچیله تاكه هیوای گه‌ڕانه‌وه‌یانه بۆ ژیانێكی باش. به‌ڵام زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان به‌هۆی كه‌می گورچیله‌وه هه‌رگیز ناتوانن ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه بكه‌ن. ئێستا ته‌نیا له وڵاتی ئه‌مریكا 95.000 كه‌س له‌سه‌ره‌ی وه‌رگرتنی گورچیله‌دان. تێپه‌ی گۆتۆ به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "ئێمه پێشتر به‌هه‌مانشێوه توانیبومان پانكریاسی جرج له مشكدا دروستبكه‌ین. ئێستا هه‌مان بیرۆكه‌مان به‌كارهێنا تا بزانین ئایا ده‌كرێت گورچیله‌یه‌ك به‌رهه‌مبهێنین كه ئیش بكات". ده‌شڵێت "هه‌وڵه‌كانی سه‌ره‌تا بۆ گه‌وره‌كردنی گورچیله‌ی جرج له‌ناو مشكدا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون، چونكه خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی جرج ناتوانن جیاوازی له‌نێوان دوو جۆری خانه‌ی پێویست بۆ دروستكردنی گورچیله دابنێن. به‌ڵام كاتێك پێچه‌وانه‌كه‌یمان تاقیكرده‌وه، خانه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی مشك به شێوه‌یه‌كی باش توانییان ئه‌وكاره بكه‌ن كه بۆ دروستبوونی پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی گورچیله پێویسته". به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م شێوازه وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، توێژه‌ران چاوه‌ڕێن كه به‌هه‌مانشێوه‌ش گورچیله‌ی مرۆڤ دروستبكرێت و كێشه‌ی كه‌می گورچیله بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێویستیانه نه‌مێنێت. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure