زۆرێك له‌و وه‌رزشه‌وانانه‌ی له‌كاتی یاریكردندا توشی ئازار یان پێكانێكی قورس ده‌بن، پێویسته ئاگاداری ڕێنماییه پزیشكییه‌كان بن. د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پزیشكی پسپۆڕی ئازار‌و جومگه‌و ئه‌ندامی پڕۆفیشناڵی ئه‌كادیمیای ئه‌مریكی به سایتی خاكی راگه‌یاند: ئازاری ئه‌ژنۆ كێشه‌ی زۆرینه‌یه له‌وانه‌ی وه‌رزشه‌وانی پرۆفیشناڵن تا ئه‌وانه‌ی هه‌ندێكجار هه‌ندێك ده‌رزی به‌كارده‌هێنرێت بۆ جومگه‌كه بۆ یارمه‌تی زوو چاكبوونه‌وه‌و كۆنترۆڵكردنی ئازاری جومگه‌كه. ئه‌م ده‌رزیانه‌ش بریتیین له: 1-ده‌رزی كۆرتیزۆن: به‌كاردێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن و كۆنترۆڵكردنی ئه‌و ئازاره‌ی له‌كاتی پێكانه‌كه‌دا دروستبووه له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌كاردێت. *برینداربوون و دڕانی كركراگه‌ی ئه‌ژنۆ *له‌كاتی پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆ *داخورانی ئه‌ژنۆ *داخورانی كڵاوه‌ی ئه‌ژنۆ و هه‌وكرنی ژێی ماسولكه‌كانی ده‌وری *هه‌وكردنی بورسا له ئه‌ژنۆدا، بورسا كیسه‌یه‌كی بچوكه ئه‌كه‌وێته نێوان ئێسكه‌كانه‌وه كه ماده‌یه‌كی لینجی تیایه یارمه‌تی ئاسانكردنی جوڵه‌ی ئێسكه‌كان ئه‌دات له‌سه‌ر یه‌ك. 2-ده‌رزی هایلۆرۆنیك ئه‌سید: ئه‌مه‌ش له‌نێو خه‌ڵكدا به ده‌رزی لینجی به‌ناوبانگه كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر زیادكردنی لینجی ناو جومگه‌كه‌و كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ركه‌وتنی ئێسكه‌كان و كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردن، زیاتر له‌كاتی داخورانی جومگه‌كه‌دا به‌كاردێت. 3-ده‌رزی پلاسما (PRP) یه‌كێكه له باشترین ڕێگاكانی چاره‌سه‌ر، له‌به‌رئه‌وه‌ی مادده‌ی له‌شی خۆت به‌كارده‌هێنرێته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر، ئه‌ویش به وه‌رگرتنی ڕێژه‌یه‌ك له خوێنی خۆت به سێتی تایبه‌ت پاشان جیاكردنه‌وه‌ی پلاسمای خوێنه‌كه كه هۆڕمۆنی گه‌شه‌ی تێدایه به ئامێری تایبه‌ت، ئینجا لێدانی پلاسماكه بۆ ناو جومگه‌كه، له‌م حاڵه‌تانه‌ی خواره‌وه‌دا به‌كاردێت. *برینداربوون و دڕانی كڕكڕاگه‌ی ئه‌ژنۆ *له‌كاتی پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆ *داخورانی ئه‌ژنۆ *داخورانی كڵاوه‌ی ئه‌ژنۆو هه‌وكرنی ژێی ماسولكه‌كانی ده‌وری 4-پرۆلۆپیراپی: بریتییه له لێدانی ده‌رزییه‌كی تایبه‌ت كه مادده‌ی شه‌كری تێدایه به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ئه‌كرێته ناو جومگه‌كه، ئه‌مه‌ش هه‌وكردنێكی كه‌می كاتی دروستئه‌كات كه یارمه‌تی چوونی خوێن بۆ جومگه‌كه زیادئه‌كات، به‌مه‌ش یارمه‌تی دروستبوونه‌وه‌ی خانه‌و كڕكڕاگه داخوراو برینداره‌كان ئه‌دات، یه‌كێكه له تازه‌ترین ڕێگاكان تا 3 جلسه‌ی پێویست بێت بۆ چاكبوونه‌وه‌ی ته‌واو. له‌م حاڵه‌تانه‌دا به‌كاردێت: *برینداربوون و دڕانی كڕكڕاگه‌ی ئه‌ژنۆ *له‌كاتی پچڕانی به‌سته‌ره‌كانی ئه‌ژنۆ *داخورانی ئه‌ژنۆ *داخورانی كڵاوه‌ی ئه‌ژنۆ و هه‌وكرنی ژێی ماسولكه‌كانی ده‌وری *له‌و نه‌خۆشانه‌دا به‌كارناهێنرێت كه نه‌خۆشی ڕۆماتیزمیان هه‌یه 5-ستیم سیل (خلایا الجذعیه): ئه‌ویش به وه‌رگرتنی خانه‌ی تایبه‌ت له له‌شی خۆت و دیسانه‌وه لیدانی بۆ ناو جومگه‌كه، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له ڕێگا تازه‌كان به‌ڵام به‌داخه‌وه لێره نیه، چونكه ته‌كنیكی تایبه‌ت و ئامێری تایبه‌تی پێویسته یارمه‌تی دروستبوونه‌وه‌ی خانه شكاو و برینداره‌كان ئه‌دات. خاك - تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure