به‌پێی ڕاپۆرتی ژماره‌یه‌ك پزیشكی ئه‌مریكیی قه‌تیسبوونی پله‌ی گه‌رمای گۆی زه‌وی گاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژنی دووگیان هه‌یه و كۆرپه‌له‌ی شێواو له سكیدا دروست ده‌بێت و تووشی نه‌خۆشیی زگماكیی دڵی ده‌كات . توێژه‌رانی زانكۆی ئه‌لبانی له نیویۆركی ئه‌مریكا ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه ڕه‌نگه قه‌تیسبوونی گه‌رمای گۆی زه‌وی هۆكاربێت بۆ له‌دایكبونی ئه‌و ساوایانه‌ی كه تووشی پشێویی ته‌ندروستیی زگماكیی كوشنده ده‌بن، چونكه دایكێك له كاتی دووگیانی‌دا زۆر خۆی بداته به‌ر تیشكیی خۆری به‌تین به شێوه‌یه‌كی نائاسایی، ئه‌گه‌ری له‌ناوچوونی ئه‌ندامه ناوخۆییه‌كانی جه‌سته‌ی كۆرپه‌له‌كه‌ی زیاتر ده‌بێت. ئه‌و توێژه‌ره‌وانه بۆ ئه‌و توێژینه‌وه‌یه و بڕوا زانستییه‌كه‌یان پشتیان به‌و پێشبینییه پزیشكییانه به‌ستووه كه باس له ژماره‌ی له‌دایكبوونی مناڵی شێواو ده‌كات له (11) ساڵی داهاتوودا، هه‌روه‌ها زانیاریی هه‌ریه‌ك له ویلایه‌ته‌كانی (ئه‌كنساس و ئه‌یوا و ته‌كساس و كالیفۆرنیا و نیویۆرك و كارۆلینای باكور و یۆتا و جۆرجیا)وه‌رگرتوه. دكتۆر شاولین ، به‌ڕیوه‌به‌ری زانستی ته‌ندروستیی و ژینگه‌ی زانكۆی ئه‌لبانیی له‌مباره‌یه‌وه وتی» باشتره بۆ خانمان له هه‌فته‌كانی سه‌ره‌تای دووگیانیان كه‌متر خۆیان بخه‌نه به‌ر تیشكیی به‌تینی خۆر». توێژینه‌وه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه له ساڵانی (2025،2035) حه‌وت هه‌زار حاڵه‌تی دیكه‌ی ساوای له‌دایكبوو به شێواوی زگماكیی له 8 ویلایه‌تی ئه‌مریكادا له‌دایكببن كه كۆی دانیشتوانه‌كه‌یان ده‌گاته (110) ملیۆن كه‌س، هه‌ر ئه‌و گۆرانكارییانه‌ی كه‌شوهه‌وا ساڵانه ببێته هۆی دروست بوونی خه‌وشیی ته‌ندروستیی دڵ له‌ناو ساوایانی تازه له‌دایكبوودا. ڕێگر ده‌بێت له‌گه‌شه‌ی مناڵ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی توێژه‌ره‌وه ئه‌ڵبانییه‌كان زۆر دڵنیا نین له هۆكاره‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی نێوان به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی و توشبوونی مناڵان به نه‌خۆشییه كوشنده‌كانی دڵ، به‌ڵام به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان كراون، ئه‌وه ده‌رده‌خات كه كۆرپه‌له له سكی دایكی‌دا زۆر بدرێته به‌ر تیشكی گه‌رمیی خانه‌كانی ناوخۆیی و ئه‌و پرۆتینانه‌ی ده‌مرێت كه بۆ گه‌شه‌كردنی پێویسته. هه‌روه‌ها (وینگیان چان)ئاماده‌كاری توێژینه‌وه‌ی یه‌كه‌م جه‌ختی له‌و شێوازه درامیی و كاریگه‌ره كرده‌وه كه ڕه‌نگه گۆرانكاریی كه‌شوهه‌وا له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دایبنێت و ده‌ڵێت» ڕه‌نگه نه‌خۆشیه‌كانی دڵی مناڵان كه به هۆی پشێوییه زگماكییه‌كانه‌وه دروست ده‌بێت به هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمای زۆره‌وه بێت». پێشتریش پسپۆڕانی ته‌ندروستیی هۆشدارییان داوه له وه‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمیی زه‌ویی ببێته هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌سه‌رتاسه‌ری زه‌ویدا، ئه‌مه‌ش شتێكه كه پێشبینییه‌كانی ڕێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی تێده‌په‌ڕێنێت. سه‌رچاوه: elaph
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure