شێرپه‌نجه یه‌كێكه له نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كان، كه‌سی توشبوو ده‌بێت به‌پێی ڕێنماییه پزیشكییه‌كان ئاگاداری چه‌ند لایه‌نێكی گرنگی ژیانی بێت بۆ ده‌ربازبوون له‌م نه‌خۆشییه‌و خۆپارێزی له توشبوون. له‌وباره‌یه‌وه د.كامه‌ران ره‌سوڵ ژاژڵه‌یی پسپۆڕی زانستی خۆراك و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی به سایتی خاكی راگه‌یاند: گۆڕینی شێوازی ژیانی ڕۆژانه ده‌توانێت ڕێگه بگرێت له نیوه‌ی حاڵه‌ته‌كانی شێرپه‌نجه‌و له‌هه‌مانكاتدا كاریگه‌ری گه‌وره‌ی هه‌یه له چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه، هیچ خۆراكێك یان خۆراكی ته‌ندروست به‌ته‌نها نامانپارێزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه به‌ڵام هه‌ندێك ڕێنمایی گرنگ هه‌یه پێویسته ڕه‌چاوبكرێت بۆ ڕێگری له‌م نه‌خۆشییه. ئه‌وانیش: 1-كێشی ته‌ندروست، قه‌ڵه‌وی و زۆری كێش دووه‌م هۆكاری نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌یه. 2-چالاكی و وه‌رزشكردن، كه‌متر دابنیشه‌و زۆرتر به پێ بڕۆ زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانی هه‌فته. 3-خۆراكی سه‌ره‌كی ڕۆژانه‌ت با پێكهاتبێت له دانه‌وێڵه ته‌واوه‌كان (ئاردی بۆر، برنجی بۆر، گه‌نمه‌شامی، شۆڤان..)، سه‌وزه‌و میوه، پاقله‌مه‌نییه‌كان له‌گه‌ڵ شیری كه‌م چه‌وری و شیرینی كه‌م چه‌وری. 4-كه‌مكردنه‌وه‌ی گۆشتی سوور، پێویسته مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو له هه‌فته‌یه‌كدا زیاتر له (600گرام) نه‌خوات و پێویسته هه‌فته‌ی دوو بۆ سێ جار ماسی بخوات به‌مه‌رجێك هه‌رجارێك له (70گرام) زیاتر نه‌خوات. 5-نه‌خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه كحوولیه‌كان یان زۆر كه‌مكردنه‌وه‌یان ڕۆژانه نابێت یه‌ك پێك زیاتر بێت. 6-دووركه‌وتنه‌وه له خواردنه‌وه گازی و شه‌ربه‌تی گیراوه‌و وزه‌به‌خشه‌كان یان كه‌مكردنه‌وه‌یان. 7-خواردنی سه‌وزه‌و میوه‌ی تازه‌و هه‌مه‌جۆرو ڕه‌نگ جیاواز: ڕۆژانه دوو جار یان زیاتر. 8-كه‌مكردنه‌وه‌ی یان نه‌خواردنی فاست فود (وه‌ك هه‌مبه‌رگر، پیتزا، گه‌س)، گۆشتی قوت‌و، شیرینی. 9-كه‌مكردنه‌وه‌ی بڕی شه‌كرو خوێی چێشت، نه‌خواردنیان باشتره به‌كارهێنانی به‌هارات و مادده شیرینكه‌ره سروستیه‌كان له‌بری. 10-كه‌مكردنه‌وه‌ی چه‌وری ئاژه‌ڵ و به‌كارهێنانی زه‌یتی سروشتی وه‌ك زه‌یتی زه‌یتون، كه‌تان، سۆیا. 11-وازهێنان له جگه‌ره‌كێشان و نێرگه‌له‌كێشان. 12-خواردنه‌وه‌ی بڕی پێویست له ئاو ڕۆژانه له‌نێوان ژه‌مه‌كان. 13-پێدانی شیری دایك به منداڵ زۆر گرنگه بۆ پاراستنی دایك و منداڵ له شێرپه‌نجه. 14-شێوازی چێشتلێنان زۆر گرنگه خواردنه‌كه به هێواشی و به پله‌ی گه‌رمی نزم ئاماده‌بكه خواردنی كوڵاو زۆر باشتره له سووركراوه‌و برژاندنی زۆر. 15-خۆپاراستن و چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك به‌كتریاو ڤایرۆس وه‌ك به‌كتریای گه‌ده، ڤایرۆسی جگه‌ر جۆری بی و سی، ڤایرۆسی ئایدز، ڤایرۆسی. 16-دووركه‌وتنه‌وه له تیشكی خۆر بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ڕۆژانه به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ی پێستیان زۆر سپییه، ڕه‌نگی قژیان كاڵه، له منداڵی بچوكدا، به‌ڵام ڕۆژانه پێویسته هه‌موو كه‌سێك بۆ ماوه‌ی یه‌ك چاره‌ك بچێته‌به‌ر خۆر. 17-دووركه‌وتنه‌وه له خواردنی ڤیتامین و كانزاو ئۆمێگا3 به شێوه‌ی ده‌رمان له‌ڕێگه‌ی خواردنه‌وه وه‌ریانبگره مه‌گه‌ر زۆر پێویست بكات. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure