12/2/2019 09:33 AM

جه‌وله‌یه‌كی پڕگۆڵ له‌ خولی یانه‌ پله‌دووه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

یارییه‌كانی خولی پله‌دووه‌كانی كوردستان جه‌وله‌یه‌كی تری به‌ڕێوه‌چوو، چه‌ندین یاری گرنگ ئه‌نجامدرا.

له‌ گروپی A و B پارێزگای سلێمانی، سـه‌رچنار له‌سه‌ر یاریگای چیا توشی شكستێكی گه‌وره‌ هات به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر به‌ یانه‌ی ڕانیه‌ دۆڕا.

له‌ یارییه‌كی تردا پێنجوێن له‌سه‌ر یاریگای خۆی له‌ كه‌شوهه‌وایه‌كی ساردا ڕوبه‌ڕووی چه‌مچه‌ماڵ بووه‌وه‌و تا كاتی یاسایی به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوو به‌ لێدانه‌ یه‌كلارییكه‌ره‌وه‌كان چه‌مچه‌ماڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا 2 . 3

بازیان له‌سه‌ر یاریگای چه‌مچه‌ماڵ میوانداری ده‌روازه‌ی كردو به‌ شه‌ش گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك توشی شكستی كرد.

پیرمه‌گرون له‌سه‌ر یاریگای خۆی توشی شكستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر به‌ دوكان دۆڕا.

*هه‌فته‌ی داهاتووش چـه‌مچه‌ماڵ و ڕانیه‌ پێكه‌وه‌ یاری ده‌كه‌ن و بازیان ڕوبه‌ڕووی دوكان ده‌بێته‌وه‌و براوه‌ی ئه‌و دوو یارییه‌ ده‌گه‌نه‌ قۆناغی داهاتوو.

له‌ گروپی C كه‌ركوكیش - سۆلاڤی نوێ له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ هاوكاری دووزی برده‌وه‌.

پێشه‌واش له‌سه‌ر یاریگای خۆی ڕوبه‌ڕووی كه‌یوان بووه‌وه‌ تا كاتی یاسایی به‌ گۆڵێك یه‌كسان بوو به‌ لێدانه‌ یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كان كه‌یوان براوه‌ بوو 8 . 9

هه‌فته‌ی داهاتووش سۆلاڤ و كه‌یوان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و براوه‌یان ده‌گاته‌ قۆناغی داهاتوو.

له‌ گروپی A هه‌ولێرو دهۆك دوو یاری به‌ڕێوه‌چوو.

زانكۆی جیهان له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌ چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له‌ سێمێڵی برده‌وه‌.

مه‌خموور له‌سه‌ر یاریگای خۆی توشی شكستێكی گه‌وره‌ بوو به‌ پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك به‌ پیشه‌سازی دۆڕا.

هه‌فته‌ی داهاتوو پیشه‌سازی و زانكۆ به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و براوه‌یان ده‌گاته‌ قۆناغی داهاتوو.

له‌ گروپی B یش دوو یاری تر به‌ڕێوه‌چوو.

به‌رده‌ڕه‌ش له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌ سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر دوو گۆڵ له‌ ئه‌كادی برده‌وه‌.

شه‌قڵاوه‌ش له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌ دوو گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ ته‌قته‌قی برده‌وه‌.

هه‌فته‌ی داهاتووش شه‌قڵاوه‌و به‌رده‌ڕه‌ش پێكه‌وه‌ یاری ده‌كه‌ن و براوه‌یان ده‌گاته‌ قۆناغی داهاتوو.

له‌ گروپی C یش دوو یاری تر ئه‌نجامدرا.

بروسك له‌سه‌ر یاریگای فرانسۆ هه‌ریری میوانداری جیهانی كرد تا كاتی یاسایی به‌ بێ گۆڵ به‌رامبه‌ر بوون به‌ لێدانه‌ یه‌كلاییكه‌ره‌وه‌كان جیهان براوه‌ بوو 2 . 4

خه‌باتیش له‌سه‌ر یاریگای خۆی به‌ سێ گۆڵی بێ به‌رامبه‌ر له‌ پێشكه‌وتنی برده‌وه‌.

هه‌فته‌ی داهاتوو خه‌بات و جیهان به‌یه‌ك ده‌گه‌ن و براوه‌یان ده‌گاته‌ قۆناغی داهاتوو.


خاك - مه‌روان طالب



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved