نه‌خۆشی مۆنۆناكلێیۆسیس كه به "نه‌خۆشی ماچ" ناسراوه، نه‌خۆشییه‌كی باوه كه به‌هۆی ڤایرۆی ئێپستین-بار له‌ڕێگه‌ی لیكی ده‌مه‌وه ده‌گوازرێته‌وه. جگه‌له‌وه‌ی كه له‌ڕێگه‌ی ماچكردنه‌وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌م ڤایرۆسه بگوازرێته‌وه، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه كه له‌ڕێگه‌ی كۆكه یان پژمین ئه‌م ڤایرۆسه له كه‌سی توشبووه‌وه بگوازرێته‌وه بۆ كه‌سانی ته‌ندروست. به‌پێی ئاماری ناوه‌ندی كۆنترۆڵ و به‌رگری نه‌خۆشی زیاتر 95%ی خه‌ڵكی له قۆناغێك له ژیانیاندا ئه‌م ڤایرۆسه ده‌گرن. د.تینا ئاردۆن پزیشكی خێزان له نۆرینگه‌ی مایۆ له فلۆریدا ده‌ڵێت "ئه‌م نه‌خۆشییه زۆر باو و گشتگیره، هه‌رچه‌ند گشتگیرییه‌كه‌ی ناگاته نه‌خۆشی سه‌رمابوون، به‌گشتی له كه‌سانی گه‌وره‌ساڵدا باوه، ئه‌وه‌ش به‌هۆی چۆنێتی بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یه". به‌شێكی زۆر له‌و كه‌سانه‌ی ڤایرۆسی ئێپستین-بار ده‌گرن نیشانه‌كانیان تایبه‌ت به‌و نه‌خۆشییه به‌ڵام به‌شێكیشیان نیشانه‌كانیان له‌گه‌ڵ نه‌خۆشی دیكه وه‌ك یه‌كه، بۆ نموونه نیشانه‌كانی وه‌ك تاو، گه‌رووئێشه‌و هه‌ڵاوسانی له‌وزه‌كان. تاقیكردنه‌وه‌ی خوێن ڕێگه‌یه‌كی ده‌رخستنی نه‌خۆشییه‌كه‌یه. چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه له‌ڕێگه‌ی پشوودان و ده‌رمانه‌وه ده‌كرێت. هه‌رچه‌ند ئه‌م نه‌خۆشییه مه‌ترسیدار نییه به‌ڵام له هه‌ندێك كه‌سی تایبه‌تدا ڕه‌نگه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بێت، به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشی جگه‌ریان هه‌یه یان زه‌ختی خوێنیان نزمه یان كێشه‌ی كۆئه‌ندامی ده‌ماریان هه‌یه. هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه كۆئه‌ندامی به‌رگری له‌شیان چالاك نییه ده‌توانێت ببێته هۆی كێشه‌ی جدی. باشترین ڕێگه‌ی به‌گری ئه‌وه‌یه كه پاش ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ڤایرۆسه‌تان گرتووه كه‌س ماچ نه‌كه‌ن یان ده‌فری خواردنی خۆتان و شته كه‌سییه‌كانتان جیابكه‌نه‌وه. كاتی كۆكه‌و پژمینیش ده‌بێت به پارچه‌یه‌ك ده‌م و لوتتان بگرن. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure