به‌پێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ، ئه‌وه‌ی كه چۆن نه‌شته‌رگه‌ری دابه‌زاندنی كێش ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی كێش و چاره‌سه‌ری شه‌كره، په‌یوه‌ندی به‌وه هه‌یه كه به چ شێوه‌یه‌ك ڕیخۆڵه‌كان دوای نه‌شته‌رگه‌ری هه‌ست به خواردن و مادده كانزاییه‌كان ده‌كه‌ن. ده‌ركه‌وت كه دوای نه‌شته‌رگه‌ری شێوازی هه‌رسكردن و وه‌رگرتنی كه‌متری خۆراك له ڕیخۆڵه‌دا ده‌بێته هۆی به‌رهه‌مهاتنی زیاتری چه‌ندین هۆڕمۆنی ڕیخۆڵه. فیۆنا گریبڵ له زانكۆی كه‌مبریج كه به‌شداری له توێژینه‌وه‌كه‌دا كردووه ده‌ڵێت "ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشی زیاده یان شه‌كره‌یان هه‌یه‌و ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌یان بۆ ده‌كرێت، كێشیان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌مده‌بێته‌وه‌و شه‌كره‌یان نامێنێت". توێژه‌ران پێشتر ده‌یانزانی كه نه‌شته‌رگه‌ری كه‌مكردنی كێش چۆنێتی هه‌رسكردنی خواردن و وه‌رگرتنی خواردن ده‌گۆڕێت و ده‌بێته هۆی گۆڕانكاری له ئاستی به‌رهه‌مهێنانی چه‌ند هۆڕمۆنێكدا، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی ئه‌م فه‌كتانه چ په‌یوه‌ندییه‌كیان له‌گه‌ڵ یه‌كتری هه‌یه. له‌م توێژینه‌وه‌دا له‌سه‌ر هۆڕمۆنی GLP-1 جه‌ختكرایه‌وه كه كاریگه‌رییه‌كی زۆری له چاره‌سه‌ری شه‌كره‌دا هه‌یه‌و له‌سه‌ر پێنج كه‌س توێژینه‌وه كرا كه ئه‌م نه‌شته‌رگه‌رییه‌یان بۆ كراوه. توێژه‌ران هیواخوازن كه له داهاتوو زیاتر له‌سه‌ر هۆكاری ئه‌و دابه‌زینه خێرایه‌ی كێش بزانن. چونكه پێیانوایه ئه‌گه‌ر له میكانیزمی ئه‌و كاریگه‌رییه تێبگه‌ن چیتر پێویست به نه‌شته‌رگه‌ری ناكات و ته‌نیا له‌ڕێگه‌ی به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌وه ئه‌و میكزانیزمه دووپات ده‌كرێته‌وه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure