له دوایین توێژینه‌وه‌دا له زانكۆی تێگزاس ئاستین ده‌ركه‌وتووه كه وه‌رزشكردنی ڕێك‌وپێك و به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی به خووه‌كانی خواردنه‌وه هه‌یه. توێژینه‌وه‌كه له‌سه‌ر 2680 كه‌سی لاو كراوه كه به‌ر له‌م توێژینه‌وه‌یه به‌رده‌وامی وه‌زشیان نه‌كردووه، به‌ڵام له توێژینه‌وه‌كه‌دا داوایان لێكرا كه وه‌رزش بكه‌ن. له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وت كه پاش چه‌ند هه‌فته وه‌رزشكردن، به‌شداربووه‌كانی كه پێشتر جووڵه‌یان كه‌مبووه زیاتر به‌ره‌و خواردنی وه‌ك میوه‌كان، سه‌وزه‌كان و گۆشتی سپی چوون، له‌كاتێكدا كه‌متر كه‌ڵكیان له خواردنه سووركراوه‌كان، سۆداكان و دیكه‌ی خواردنه ناته‌ندروسته‌كان وه‌رگرتووه. داوا له به‌شداربووان كرا كه به‌رنامه‌ی خۆراكییه‌كه‌یان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو ده‌ستكاری نه‌كه‌ن، به‌ڵام له هه‌رحاڵدا ئه‌م شته ڕوویدا. هه‌رچه‌ند ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ئه‌وه ده‌رناخات كه چۆن ئه‌و شته ڕووده‌دات به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی پێشوتر ده‌ریخستووه كه وه‌رزشكردنێكی ئارام ده‌توانێت حه‌زمان بۆ خواردنه پڕچه‌ورییه‌كان كه‌مبكاته‌وه‌و هۆكاره‌شی گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ گۆڕانی ئاستی دوپامین. چه‌ندین توێژینه‌وه‌ی دیكه‌ش په‌یوه‌ندی نێوان ڕاده‌ی وه‌رزشكردن و هۆڕمۆنه‌كانی ڕێكخه‌ری حه‌زی خواردنیان ئاشكرا كردووه. مۆڵی بره‌ی نووسه‌ری به‌رپرس له توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت "چالاكبوونی جه‌سته‌یی ده‌توانێت چۆنێتی خواردنمان بگۆڕێت. یه‌كێك له هۆكاره‌كان كه پێویستی وه‌رزشكردن پیشان ده‌دات ئه‌وه‌یه كه ده‌بێته هۆی دروستبوونی خووی باش له بواره‌كانی دیكه‌دا. ئه‌م كارتێكه‌رییه زۆر به‌هێزه". خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure