ئاژانسی پزیشكانی ئه‌وروپی هه‌ناوی، یه‌كه‌م ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كی په‌سه‌ندكرد بۆ به‌كارهێنان و چاره‌سه‌ری توشبووان. ده‌رمانه‌كه ناوی "فێرزیگا"یه‌و له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئه‌سترازینیكا دروستكراوه، مادده‌ی "dapagliflozin" داپاگلایفلۆزینی تێدایه‌و له‌لایه‌ن ئاژانسی پزیشكانی ئه‌وروپی هه‌ناوی په‌سه‌ندكراوه‌و یه‌كه‌م ده‌رمانی شه‌كره‌ی جۆری یه‌كه‌م ناوده‌برێت، كه پێشتریش له ئه‌وروپا بۆ چاره‌سه‌ری شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م په‌سه‌ندكراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كارده‌كات بۆ ده‌رهاویشتنی بڕێكی زۆر له شه‌كری خوێن له‌ڕێگه‌ی میز. له دوو توێژینه‌وه‌دا ده‌رمانه‌كه به‌ئه‌نجام و كاریگه‌ر بووه له‌و نه‌خۆشانه‌ی شه‌كره‌یان هه‌یه‌و نه‌خۆشییه‌كه‌یان كۆنترۆڵ نییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌دوای به‌كارهێنان مه‌ترسی دابه‌زینی شه‌كری خوێن دروستبكات. ده‌رمانه‌كه له‌دوای توێژینه‌وه جیاوازه‌كان پێشبینی ده‌كرێت ببێته یه‌كه‌م ده‌رمانی هاوتای ئه‌نسۆلین بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی توشبووی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك و دوو، كه تائێستا جگه له ئه‌وروپا له ئه‌مریكاو ژاپۆنیش پێداچوونه‌وه‌ی بۆ كراوه. خاك - سیڤا ئازاد س: الیوم السابع
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure