له‌سه‌ر زۆربه‌ی پاكه‌ت و قوتووی مادده‌خۆراكییه‌كان پیتی گه‌وره‌ی ئینگلیزیی (E) و چه‌ند ژماره‌یه‌ك دانراوه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خۆراكه شتی دیكه‌ی تێكه‌ڵكراوه. له وڵاتێكی وه‌ك ئه‌ڵمانیادا هه‌ندێك یاسا هه‌یه كه كۆمپانیاكانی خۆراك پابه‌ند ده‌كات ژماره‌یه‌ك له پێش ئه‌و پیتی (E)یه‌وه له‌سه‌ر ڕووپۆشی خۆراكه‌كان دابنێن بۆ زانینی سروشتی مادده پارێزه‌ره‌كه و بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چی بۆ زیادكراوه، تا ساڵی 1993 ش ئه‌و ژمارانه ته‌نها 265 ژماره بوون له‌و وڵاته، به‌ڵام یاساكانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ئه‌و ژمارانه‌ی زیادكرد بۆ 300 ژماره، كه‌واته ئه‌م ژمارانه ئاماژه‌ن بۆ چی؟ E102 ئه‌م ژماره‌یه ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌و به‌رهه‌مه مادده‌ی (تارترازین)ی تێدا به‌كارهاتووه، كه ڕه‌نگێكی زه‌ردی هه‌یه و بۆ ڕه‌نگكردنی خۆراك به‌كاردێت و زیاتر له‌سه‌ر قوتوی خه‌ستاوی خه‌رده‌ل و هاردراوه‌ی پودینگ و په‌نیری تواوه و هه‌ندێك خواردنه‌وه و شیرینی داده‌نرێت .ئه‌م جۆره ڕه‌نگه ده‌بێته هۆی هه‌ستیاریی بۆ مناڵان و هه‌ستیاریی ئه‌و كه‌سانه‌ش زیاتر ده‌كات كه خۆیان جۆرێك هه‌ستیارییان به حه‌بی ئسپرین و مادده‌ی (به‌نزویك)هه‌یه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش باش نییه كه نه‌خۆشیی ته‌نگه‌ه‌فه‌سی و هه‌ستیاریی پێستیان هه‌یه. E 104 ئه‌م ژماره‌یه‌ش ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی زه‌رده‌ی (كینولین) له به‌رهه‌مه‌كه‌دا به‌كارهاتووه، زیاتریش له هاڕدراوه هه‌ڵچووه‌كان و بنێشت و ماسی دوكه‌ڵلێدراو و ئه‌و بیرانه‌دا هه‌یه كه له میوه دروستكراون، زۆربه‌ی توێژینه‌وه‌كانیش ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن ئه‌و ڕه‌نگه زه‌رده ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه و كه‌مبوونه‌وه‌ی چالاكیی مناڵ و كه‌مكردنه‌وه‌ی توانای تێگه‌یشتنیان، له به‌ر ئه‌وه له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا و نه‌رویژ و ژاپۆن قه‌ده‌غه‌كراون، E110 ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه‌یه ئه‌و بابه‌ته خۆراكییه‌ی ئه‌و ژماره‌یه‌ی لێدراوه ڕه‌نگی زه‌ردی گروپی تێدایه و له بنیشتی ترێ و گۆشتی ماسی سه‌له‌مونی قیمه‌كراو و هه‌ندێك جۆری په‌نیردایه ، به‌پێی توێژینه‌وه تاقیگه‌ییه‌كان كه له‌سه‌ر ئاژه‌ڵان كراون ده‌ركه‌وتووه ئه‌و مادده‌یه ده‌بێته هۆی شێرپه‌نجه‌ی گورچیله، هه‌روه‌ها زانایان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه ببێته هۆی هه‌ناسه‌ته‌نگیی و هه‌ستیاریی پێست، هه‌ر بۆیه پزیشكان ڕێنمایی ده‌كه‌ن كه ئه‌و جۆره خۆراكانه زۆر به كه‌میی بخورێن و به‌كار بێن. E142 ئه‌وه‌ش ئاماژه‌ی بوونی مادده‌ی ڕه‌نگیی سه‌وزه كه له شیرینی نه‌عنا و بازه‌لیای له‌قووتوونراو و هه‌ندێك جۆری خواردنه‌وه و مادده‌ی جوانكاریدا هه‌یه ، جگه له‌وه‌ش له هه‌ندێك كاغه‌ز و خوریی و پێسته‌شدا هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م مادده‌یه دوای حه‌وت سه‌عات له‌گه‌ڵ پیسایی مرۆڤدا دێته ده‌ره‌وه، به‌ڵام له ژاپۆن و ئه‌مریكا و نه‌رویژ قه‌ده‌غه‌یه به‌و پێیه‌ی ده‌بێته هۆی زهایمه‌ر و گۆڕانكاریی جیناتی له ئاژه‌ڵدا و له توێژینه‌وه‌ی تاقیگه‌ییشدا ئه‌وه سه‌لمێنراوه. E150C ئامۆنیا ژه‌هراوییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێته بۆیه بۆ كه‌رامێل وا نییه ئه‌و ژماره‌یه‌ش ئه‌وه ڕونده‌كاته‌وه ئه‌و ڕه‌نگه ئامۆنیای تێدایه و زۆرتر له كۆلا و ویسكیی و شۆربای خه‌رده‌لدا به‌كار دێت بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌نگه‌كه‌ی قاوه‌یی بێت، ئه‌م مادده‌یه له ڕێگه‌ی ئاوێته‌كردنی شه‌كره‌وه به‌رهه‌مده‌هێنرێت، توێژینه‌وه‌كان ده‌ریانخستووه كه كار ده‌كاته سه‌ر سیستمی به‌رگریی له له‌به‌ر ه‌وه زانا ئه‌مریكییه‌كان به هۆكاری شیرپه‌نجه‌ی ده‌زانن سه‌رچاوه: DW
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure