سالم عه‌زیز زمانی کوردی و شێوەزارەکانی بابەتێکی گرنگن، نەک لە لای شارەزاییان و زمان‌ناسی کوردیی بەڵکو لەلایەن رۆژهەڵاتناسانیشەوە، مایەی گرنگی پێدان بووەو چەندین وتار و لێکۆڵینەوەو کتێبی لە بارەوە نووسراوە. ئێمەش لەم لێکۆڵینەوەماندا، هەوڵ دەدەین تیشك بخەینە سەر ئەو بابەتە گرنگە، لە هەمانکاتیشدا بۆچوونی زمانناسە کورد‌و رۆژهەڵاتناسەکان لەمبارەیەوە دەخەینە ڕوو، بەو هیوایەی کۆشكی زمانی کوردیمان ، رازاوەتر و جوانتر بکەین. به‌شی یه‌كه‌م رۆژهه‌ڵاتناسی: بریتییه له هه‌ر هه‌وڵێك و لێدوانێك و نوسینێكی جیهانی رۆژئاوا له‌سه‌ر رۆژهه‌ڵات، به هه‌وڵی تاكه كه‌سی بێت یان ده‌سته و كۆمه‌ڵ بن، وه‌سف كردن بێت یان دژایه‌تیكردن. به‌هه‌ر هۆكارێك رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان هاتبن، هه‌ندێك بابه‌تی(ئه‌ده‌بی، زمان، جوگرافیا، مێژوو، كه‌لتوری…..هتد.) جۆربه‌جۆریان كۆكردوه‌ته‌وه، بردویانه له كێبخانه‌كانی ئه‌وروپادا دانراوه، خوێندكارانی كورد بۆ توێژینه‌وه سودی لێوه‌رگرتوون. ئامانجی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان: 1-ئایینی: بریتیبووه له ئامانجێكی تایبه‌تی، كه ئه‌ویش سه‌پاندنی ئایینی خۆیان(مه‌سیحیه‌ت)، ره‌خنه‌گرتنیان له ئایینه‌كانی رۆژهه‌ڵات به تایبه‌تی ئایینی ئیسلام، تاگومان لای هه‌ڵگرانی دروست بكه‌ن. 2-سیاسی: بۆ سه‌پاندی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر جیهانی ئیسلامی‌دا، بۆ ئه‌مه‌ش به كاری رۆژهه‌ڵاتناسی رێخۆشكه‌رییان ده‌كرد، هه‌رئه‌مه‌ش وای كرد دواتر ده‌ست بگرن به‌سه‌ر رۆژهه‌ڵاتدا. 3- ئابوری: تا بتوانن شاره‌زایی ئابوریی ببن، له بواری ئابوری خۆیاندا كاری له‌سه‌ر بكه‌ن. 4- زانست: كومه‌ڵێك به وه‌رگرتنی زانست هاتوون، له‌و زانسته سوودمه‌ندبوون، چونكه (پ.جڤری بڕۆن) له كتێبی (پوخته‌ی مێژووی ئه‌وروپا)دا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌وان بو بردنی زانستی جیهانی ئیسلامی سودیان به ڕۆژئاوا گه‌یاندووه. كاری رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان: بریتیبووه له ئاسانكاریكردنیان بۆ هه‌ڵمه‌تی هێرش كردنی جیهانی رۆژئاوا بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵات، كه هه‌ڵمه‌تی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر جیهانی ئیسلامی به جه‌نگی خاچپه‌رسته‌كان ناسراوه، وڵاتانی تریش كه موسڵمان نه‌بوون به‌ر هه‌مان هه‌ڵمه‌تی ڕۆژئاوا كه‌وتوون، دیارترینیان هیندستانه كه تا ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌م له ژێر چه‌پۆكی داگیركه‌ری به‌ریتانیدابووه. خوێندنگه‌یه‌كی رۆژهه‌ڵاتناسی: له وڵاتانی (ئیتالیا، ئیسپانیا، به‌ریتانیا، ڕوسیا،…) هه‌یه، ئامانجی ئه‌م خوێندنگانه بریتییه له: 1-ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری ده‌ریای ناوه‌راستدا. 2- ئه‌و دوژمنایه‌تییه تونده‌ی كه له نێوان خه‌لافه‌تی عوسمانی و روسی دا هه‌بووه. 3- هه‌وڵیان داوه ئه‌وه بسه‌لمێنن كه ئایین ئه‌فسانه‌یه، ئیسلام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به زۆر‌و فشار بڵاوبوه‌ته‌وه. له ئه‌نجامی گه‌ڕان و لێكۆڵینه‌وه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان سه‌باره‌ت به زمانی كوردی گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه زمانی كوردی سه‌ر به زمانی ئێرانی كۆنه‌و ئه‌ویش سه‌ربه خێزانی هیندۆ ئه‌ورپییه شوێنه‌وارناسه‌كان(ئه‌ركۆلۆجیه‌كان) له ئه‌نجامی پشكنین و گه‌ڕاندا له رۆمانیا، باشوری ڕوسیا، هیندستان، بلوجستان، كوردستاندا …..هتد.شارستانیه‌تی مرۆڤی (هاوشێوه یان چونیه‌ك) یان دۆزیوه‌ته‌وه كه هی یه‌ك گه‌له ناویان ناوه گه‌لی هیندۆ ئه‌ورپی، راوبۆچون وایه كه ئه‌م شارستانیه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (4000سال .پ.ز). ڕۆژهه‌ڵاتناسه‌كان هه‌ندێكیان دابه‌شبوونی زمانی كوردی‌یان ، به پێی ناوچه‌ی جوگرافی ، هه‌ندێكی تریان به پێی ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه‌كان كه له هه‌رێمه‌كاندا حوكمڕانییان كردووه، به‌ڵام ڕاسترینیان ئه‌وه‌یه به‌پێی قسه پێكه‌رانی دابه‌ش بكرێت. زۆربه‌ی ئه‌و ڕۆژهه‌ڵاتناسانه‌ی له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ی ئه‌نجامیان داوه، له‌و بڕوایه‌دا نین كه زمانی كوردی لقێك بێت له زمانی فارسی، له‌م ڕوه‌وه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به زمانی فارسیه‌وه نییه، به‌ڵكو زمانێكه تایبه‌تمه‌ندی و ناونیشانی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌یه. ئه‌و رۆژهه‌ڵاتناسانه‌ی، كه ده‌ڵێن زمانی كوردی سه‌ربه‌خۆیه: 1- جه‌ستی : له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه سوره، كه زمانی كوردی لقێك نییه له زمانی فارسی بگره له ڕووی ڕژێمی ده‌نگ و ڕژێمی لێداتاشین و لێوه‌رگرتنیشه‌وه له زمانی فارسی جیاوازه. 3- سۆلین : ئه‌وه‌ی ڕوونكردوه‌ته‌وه كه زمانی كوردی دیالێكتێكی برا زمانی په‌هله‌وی و زمانی فارسی نوێ نییه، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی نێوانیان مه‌سه‌له‌یه‌كی دوورتره، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ڕوونكردوه‌ته‌وه، كه زمانی كوردی لقێكی زمانی فارسی نییه. 4- سندی پمپ: سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی، كه كه زمانی كوردی زمانێكی ته‌واو سه‌ربه‌خۆیه، په‌ره‌سه‌ندنی ڕاسته‌قینه‌ی مێژوویی خۆی هه‌یه. هه‌ندێك له رۆژهه‌ڵات ناسه‌كانی تر ڕێگایان بزر یان ون كردووه، له‌وانه : 1-(د. مه‌كه‌نزی) ده‌ڵێت: دیالێكته‌كانی( گۆران و لوڕ)ی سه‌ر به زمانی كوردیی نیین، وه به‌م جۆره زاره‌كانی دابه‌ش كردووه: زاری ژوور‌و: (بایه‌زیدی، هه‌كاری، بادینانی، دیاربه‌كر، بۆتانی، شه‌نگاری) زاری ناوه‌ڕاست :(موكری، سۆرانی، سلیمانی، ئه‌رده‌لانی) زاری خوارو: (كرماشانی، له‌كی، زه‌نگه‌نه… ) 2- (ژۆیس بلۆ) كه پرۆفیسۆره له به‌شی زمان ئه‌ده‌بیات و شارستانی كوردستان له ئه‌نیستیتۆی نه‌ته‌وه‌یی زمانه‌كان و شارستانێتی رۆژهه‌لات له پاریس، زاره‌كان زمانی كوردی بۆ سێ گروپ دابه‌ش ده‌كات. هه‌مان بۆچونی مه‌كه‌نزی هه‌یه. 1- گروپی زاره كوردییه‌كانی باكور كه پێی ده‌ڵێن كرمانجی. 2- گروپی زاره كوردییه‌كانی ناوه‌راست كه پێی ده‌ڵێن سۆرانی. 3- گروپی زاره كوردییه‌كانی باشور. هه‌روه‌ها له لایه‌ن هه‌ندێ نوسه‌ری تری سۆفیه‌تی (ئۆسكارمان، ك.هه‌ده‌نگ، ئا.كریستنسن..)ئه‌م بۆچونه خراوه‌ته روو، له ڕاستیدا به‌و جۆره نییه، چونكه قسه‌پێكه‌رانی ئه‌م دوو زاره خۆیان له نه‌ته‌وه‌ی كورد و زمانی كوردی جیاناكه‌نه‌وه، چونكه ئایینیان یه‌كێكه‌و ژیانی سیاسی و ئابوری و كومه‌ڵایه‌تیان پێكه‌وه گرێدراوه، یه‌ك چاره‌نووسیان هه‌یه. ڕاوبۆچونی هه‌ندێك له روژهه‌لاتناسه‌كان سه‌باره‌ت به زمانی كوردی یان هه‌ندێك له دیالێكته‌كانی، كه سه‌ر به زمانی فارسی بن، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌م هۆكارانه: 1-ئه‌و كه‌سانه‌ی كه هاتوونه‌ته ئه‌م ناوچایه له زمانی كوردی و دیالێكته‌كانی شاره‌زا نه‌بوون. 2- ئه‌بێت په‌یوه‌ندی به‌و كه‌سانه‌وه هه‌بێت كه له گه‌ڵیاندا كاریان كردبێت. 3- ده‌گونجێت ئه‌و رۆژهه‌ڵاتناسانه به مه‌به‌ستی تایبه‌تی به دڵی نه‌ته‌وه‌ی سه‌رده‌ست به تایبه‌تی فارسی قسه‌یان كردبێت. 4- له‌و سه‌رده‌مانه‌دا نه‌بوونی زمان و دیالێكتێكی ستاندارد. 5-په‌یوه‌ندی به هه‌ژاری سامانی چاپكراوی ئه‌و كاته‌ی زمانی كوردییه‌وه هه‌بێت. ڕاو بۆچوونی رۆژهه‌ڵاتناسه‌كان سه‌باره‌ت به زمانی كوردی و دابه‌شبونی دیالێكته‌كان. 1- ئه‌ولیا چه‌له‌بی له سیاحه‌تنامه‌دا ساڵی (1655)دا / زمانی كوردی خاوه‌نی (15) دیالێكته، ئه‌مانه‌ن (زازا، لۆلۆ، عه‌ونیكی، مه‌حمودی، شیروانه‌ی، جزیری، په‌سانی، حه‌ریری، ئه‌رده‌ڵانی، سۆرانی، خالیدی، چه‌كۆقه‌نی، عه‌مادی، رۆژه‌كی) دابه‌شكاری ئه‌م رۆژهه‌لاتناسه به له به‌رچاو گرتنی دوو بنه‌ما بووه. 1/ناوبراو گه‌یشتوه‌ته هه‌ر شوێنێك گوێی له ئاخاوتنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره بووه، ئه‌و ئاخاوتنه‌ی گشتگیر كردووه و به دیالێكتێكی له قه‌ڵه‌م داوه. 2/ به بێ ڕۆچوون به قوڵایی هیچ كامیاندا، ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مای جوگرافی. 2- مینۆرسكی / ده‌ڵێت: زمانی كوردی گه‌لێك دیالێكتی هه‌یه، ئه‌م رۆژهه‌ڵاتناسه له ساڵی 1915دا هاتوه‌ته كوردستان و لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر (زمان و كه‌لتور و جوگرافیا و ئایین و مێژوو) كردووه، له‌سه‌ر ئافره‌تی كوردی نووسیوه، به‌م جۆره دیالێكته‌كانی دابه‌شكردووه: 1- زمانی باشور: كرماشان و سنه ده‌گرێته‌وه. 2- زمانی رۆژهه‌ڵات: سلێمانی و مهابات ده‌گرێته‌وه. 3- زمانی رۆژئاوا: له‌سه‌رتاسه‌ری كوردستان پێی ده‌دوێن، كورده‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا به زمانه‌كه‌ی خۆیان ده‌ڵێن كرمانجی………هتد. دابه‌شكردنی دیالێكته‌كانی زمانی كوردی له‌لایه‌ن نوسه‌ر و مێژوونوسه كورده‌كانه‌وه، به‌م جۆره بووه: 1- شه‌ره‌فخانی به‌دلیسی له كتێبی (شه‌ره‌فنامه)دا سالێ نزیكه‌ی چوار سه‌د ساڵ پێش ئێستا(1542- 1604) به‌م جۆره دیالێكته‌كانی زمانی كوردی دابه‌ش كردووه.(-كرمانج، – لور،- كه‌لهوڕ ، -گۆران) 2- محه‌مه‌د مه‌ردۆخی له كتێبی (مێژووی كورد و كوردستان) دا به‌م جۆره دابه‌شی كردوون. ( كرمانج ، گۆران، لوڕ، كه‌لهوڕ) 3- محه‌مه‌د ئه‌مین زه‌كی له كتێبی (خلاصه تاریخ الكرد و كردستان) به‌م جۆره دابه‌شی كردوون (كرمانجی رۆژهه‌ڵات، كرمانجی رۆژئاوا، كرمانجی باشوری رۆژئاوا) . 4- شێخ محه‌مه‌دی خاڵ له فه‌رهه‌نگی خاڵدا به‌م جۆره دابه‌شی كردوون: (زازا، كرمانجی ده‌ستی چه‌پ، كرمانجی ده‌ستی راست، لوڕ). 1- كرمانجی ده‌ستی چه‌پ ( بۆتانی ، بادینانی، هه‌كاری، بایه‌زیدی، شه‌مدینانی) . 2- كرمانجی ده‌ستی راست ( سۆرانی، بابانی، موكری، ئه‌رده‌لانی، كه‌لهۆڕ، گۆران). 3- لوڕ (به‌ختیاری ، له‌كی ، فه‌یلی). 5- زبیر بیلال له كتێبی زمانی یه‌كگرتوی كوردی دا به‌م جۆره دابه‌شی كردوون. (كۆمه‌ڵه‌ی ژوور‌و، كۆمه‌ڵه‌ی خواروو. 6- تۆفیق وه‌هبی له كتێبی (ئه‌شكه‌وتی گۆندۆك) و گۆڤاری په‌یامدا، له نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی بیسته‌مدا به‌م جۆره دابه‌شی كردوون: 1- كرمانجی: أ/ كرمانجی شیمالی : (بایه‌زیدی، بۆتانی، ئاشتیانی، هه‌كاری، بادینانی) ب/ كرمانجی جنوبی: (موكری، سۆرانی، سوله‌یمانی، سنه‌یی) 2- لوڕی : (به‌ختیاری، له‌كی، فه‌یلی، كه‌لهوڕی، مامه‌سانی) 3- گۆران : (باجه‌لانی، كاكه‌یی، زه‌نگه‌نه، هه‌ورامی) 4- زازا: (له هه‌ندێ ناوچه‌ی ئه‌رزه‌رۆم، خه‌رپوت، به‌دلیس، دیاربه‌كر) قسه‌ی پێده‌كه‌ن. د. فوئاد حه‌مه خورشید له كتێبی ( زمانی كوردی و دابه‌شبوونی جوگرافیایی دیالێكته‌كانی)دا به‌م جۆره زمانی كوردی بۆ دیالێكته‌كانی دابه‌ش ده‌كات. 1- كرمانجی باكور: (بایه‌زیدی، هه‌كاری، بۆتانی، شه‌مزینانی، بادینانی، زاری رۆژئاوا) 2- كرمانجی ناوه‌راست: (موكری، سۆرانی، ئه‌رده‌لانی، سلیمانی، گه‌رمیانی) 3- كرمانجی باشور : (لوڕی ره‌سه‌ن، به‌ختیاری، مامه‌سانی، كۆهگۆ، له‌ك، كه‌لهوڕ) 4-گۆران : (گۆرانی ره‌سه‌ن، هه‌ورامانی، باجه‌لانی، زازا) د.جه‌مال نه‌به‌ز له كتێبی ( زمانی یه‌كگرتوی كوردی)دا زاره كوردیه‌كانی به‌م جۆره دابه‌ش كردووه أ/ دوو شێوه بنچینه‌ییه‌كه 1- كرمانجی ژوور‌و : (بۆتانی ، جه‌زیره‌یی، هه‌كاری، بادینانی، ئاشیته‌یی، بایه‌زیدی) 2- كرمانجی ناوه‌راست : (سلیمانی، سنه‌یی، ئه‌رده‌ڵانی، كه‌ركوكی، گه‌رمیانی، هه‌ولێری، سۆرانی، موكری، شارباژێڕی، پشده‌ری) ب/ دوولا ته‌نیشته‌كه : 1- كرمانجی ژێر‌و: (فه‌یلی، كرماشانی، له‌كی، كه‌لهوڕی، خانه‌قینی، لوڕی) 2- كۆمه‌ڵه شێوه‌ی گۆرانی- زازایی. (جمال نه‌به‌ز، 1976 :22) سه‌جادی جه‌هانفه‌رد له توێژینه‌وه‌ییه‌كیدا به ناونیشانی (زمانی كوردی و شێوه‌زاره‌كانی كه پشتی به پێوه‌ره زمانه‌وانییه‌كان به‌ستووه، له بواری (ده‌نگسازی، برگه‌یی، سینتاكسی) زمانی كوردی له دوو لقی سه‌ره‌كی كرمانجی و گۆرانی – زازا پێك دێت: أ/ ده‌سته‌ی كرمانجی: 1-كرمانجی ژوور‌و : (كرمانجی، بادینی، بایه‌زیدی، بۆتانی، هه‌كاری، شه‌مزینانی) 2 – كرمانجی ناوه‌راست : (سۆرانی، موكریانی، بابانی، ئه‌رده‌لانی(سنه‌یی)، سه‌قزی، پشده‌ری، هه‌ولێری، جاڤی،….هتد.) 3- كرمانجی خوارو (كه‌ڵهوڕی) : (گێلانی (ئه‌یوان وشابادی)، كرماشانی، خانه‌قینی، ئیلامی، گه‌رۆسی (بیجاڕی)، گاواره‌یی (گۆران)، كولیایی، سنجاوی وخزڵی، په‌یره‌یی، كورده‌لی، كرنی) ب- ده‌سته‌یی گۆرانی : 1- هه‌ورامی : (لهۆنی، ته‌ختی، شه‌به‌كی، كاكه‌یی، كه‌نوله‌یی، زه‌رده‌یی، گه‌وره‌جووی) 2- زازاكی : (كردكی، كرمانجی، دملكی) 3-له‌كی : (ناوه‌ندی (كاكه‌وه‌نی)، كو ده‌شتی، هه‌رسینی) دیالێكته‌كانی زمانی كوردی له رووی جوگرافیه‌وه یه‌كه‌م / دیالێكتی كرمانجی سه‌روو/ له‌هه‌موویان فراوانتر‌و ژماره‌ی قسه‌پێكه‌رانی زۆرتره، به‌شه دیالیكته‌كانی برتین له : 1.بایه‌زیدی:- ده‌كه‌وێته باكورو باكوری خۆرهه‌لاتی ده‌ریاچه‌ی وان . 2. هه‌كاری:- ده‌كه‌وێته باشوور و باشووری خۆرئاوای ده‌ریاچه‌ی وان . 3.بۆتانی:- ده‌كه‌ونه ده‌ورووبه‌ری دۆڵی بۆتان شاری( سیعره‌ت، ئه‌رتوش، جه‌زیره و دیار به‌كر). 4. شه‌مدینانی (شه‌مزینانی):- گۆشه‌ی باشووری خۆرهه‌ڵاتی توركیا وه خۆرهه‌ڵاتی زێی گه‌وره . 5. بادینی:- پارێزگای دهۆك و قه‌زاكانی (ئامێدی، زیبار، شێخان ئاكرێ). 6. به‌شه دیالیكتی خۆرئاوا :- خه‌رپوت — ئورفه — عیفرین — مه‌ڕاش(مه‌رعه‌ش) دووه‌م /دیالێكتی كرمانجی ناوه‌ڕاست / به‌شه‌دیلێكته‌كانی : 1. موكری:- شنۆ – مه‌راغه – شاهێندژ – میاندواو – بۆكان – سه‌قز – بانه – سه‌رده‌شت . 2. سۆرانی :- قه‌زای زێباری لێ ده‌رچێ هه‌موو پارێزگای هه‌ولێر ده‌گرێته‌وه وه شاری هه‌ولێر ناوجه‌رگه‌یه‌تی . 3. سلێمانی :- هه‌موو پارێزگای سلێمانی ده‌گرێته‌وه جگه له قه‌ڵادزێ (پشده‌ر ). 4. گه‌رمیانی :- ئه‌مه‌شیان جیاوازیه‌كی ئه‌وتۆی له‌گه‌ڵ زاراوه‌ی سلێمانی نیه به‌ڵام شێوه زارێكی سه‌ربه‌خۆیه ناوچه‌كانی (كه‌ركوك — كفری — قه‌ره‌ته‌په — شوان — دووز خورماتوو ) 5. ئه‌رده‌ڵانی :- سنه — بێجار — كه‌نگه‌وه‌ر — ڕوانسه‌ر — باكوری ناوچه‌كانی جوانڕۆ له كوردستانی ئێران ( ڕۆژهه‌ڵات ) وه كوردستانی عێراق قه‌زای قه‌ڵا دزێ (پشده‌ر سێیه‌م / كرمانجی باشوور :- (له‌كی — به‌ختیاری — كه‌لهوری — لوڕ — مامه‌سێنێ ) ئه‌مانه پارێزگای لوڕستان و كرمانشا چوارده‌وری تا ده‌گاته سنوری قه‌سرو شیرین و خانه‌قین ده‌گرێته‌وه چواره‌م /گۆران / ئه‌م دیالێكته په‌رت و بڵاوه. 1. گۆرانی ڕه‌سه‌ن: دانیشتوانه‌كانی ناوچه‌ی( كرند — زه‌هاوی — جوانڕۆ ) وه له كوردستانی عێراق هه‌ندیك له كاكه‌ییه‌كان و تیره‌ی زه‌نگه‌نه ناوچه‌ی داقووق قسه‌ی پێده‌كه‌ن 2. هه‌ورمی: دانیشتووی شاخه‌كانی هه‌ورامان ده‌گرێته‌وه، دوو به‌شن: أ / لهۆنی :- ده‌كه‌ونه خۆرئاوای ڕیزه شاخه‌كانی هه‌ورامان(كوردستانی عێراق) . ب/ ته‌خت:- ده‌كه‌ونه‌رۆژهه‌ڵاتی ڕێزه شاخه‌كانی هه‌ورامان(كوردستانی ئیران) 3. باجه‌لان : ئه‌م شێوه زاره‌یه په‌رتوو بڵاوه هه‌ندێك له باكوری خۆر هه‌ڵاتی شاری موسل (شه‌به‌ك ) به‌شێكیشیان له‌نزیك (خانه‌قین )ن . 4. زازا : ئه‌م لقه دیالێكته ناوچه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته كوردستانی باكوور له توركیا كه ده‌كه‌وێته ناوچه‌كانی نێوان ( ئه‌رزرۆم — خه‌رپووش — موش ) هه‌ر هه‌موویان ده‌كه‌وێته ناوچه‌ی ده‌رسیم
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure