12/2/2019 03:02 PM

چواردە کتێبی نوێ بڵاو کرایەوە


دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان بە ئامادەبوونی وەرگێڕی کتێبەکانی چواردە کتێبی نوێی لە بوارە جیاوازەکاندا بڵاو کردەوە.ڕۆژی ١٠ی شوباتی ٢٠١٩ دەزگای ڕۆشبنیریی جەمال عیرفان لەچەند بوارێکی جیاوازدا چواردە کتێبی نوێی بڵاو کردەوە کە بریتی بوون لەحەوت بەرگ لە کۆچیرۆک و شانۆنامەکانی ئانتۆن چیخۆڤ ، ئەم بەرهەمانە لەلایەن ڕەسوڵی سوڵتانی کاری وەرگێڕانی بۆکراوە کە خۆی لە (دە) بەرگ نیشان دەدات و لە ئێستەدا (حەوت) بەرگ لە کۆی بەرهەمەکانی ئانتۆن چیخۆڤ بڵاو کرایەوە.
هەروەها چواربەرگ لە مێژووی فەلسەفەی ڕاتڵێج کە لەماوەی ڕابردوودا پێنچ بەرگی دیکەی بە چاپ گەیەنرا ، مێژووی فەلسەفەی ڕاتڵێج لە (دە) بەرگ پێک دێت کەتەنها یەک بەرگی ماوە بەچاپ بگەیەنرێت،ئەم بەرهەمانە لەلایەن سەعید کاکی کاری وەرگێڕانی بۆکراوە.
یەکێکی دیکە لەبەرهەمە بڵاو کراوەکان ،تێزەکانی مارکس-ئەنگلس لەبارەی ئەدەب و هونەر،کاری وەرگێڕانی لەلایەن فواد مەجید میسری بۆکراوە
جگە لەم کتێبانە کتێبی لێکۆڵینەوەیەک لە سۆسۆلۆژیای مەعریفە،شیکردنەوەیەکی سۆسۆلۆژی بۆ تیۆری ئیبن خەلدوون،ئەم کتێبە لەلایەن د.نەوزاد ئەحمەد ئەسوەد لە عەرەبییەوە کاری وەرگێڕانی بۆکراوە
فەرهەنگی فەلسەفی (سویدی-ئینگلیزی-کوردی) یەکێکە دیکەبوو لە بڵاوکراوەکانی دەزگای ڕۆشنبیریی جەمال عیرفان ، ئەم فەرهەنگە ئامادەکراوە لەلایەن کەمال فەرەج محەمەد چواتایی.

خاک-تانیائاوارە




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved