13/2/2019 09:30 AM

هـەفتەیەکی نوێ لەچوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێت

بڕیاڕە ڕۆژی 13-2-2019 یاریيەکانی هەفتەی دووەمی قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی یانە پلەدووەکانی کوردستان بەڕێوەبچێت و دوو یاری گرنگ ئەنجام دەدرێت.

یانەی سیروانی نوێ لەسەر یاریگای خۆی و بە پشتبەستن بە هاندەرانی ڕوبەڕووی یانەی سۆران دەبێتەوە، هەردوو یانەکەش لە هەفتەی یەکەمدا سەرکەوتنیان تۆمار کردووە.

لە یاریيەکی تردا یانەی خاک لە شاری کەرکوک لەبەردەم هاندەرانیدا میوانداری یانەی گارەى شاری دهۆک دەکات.

هەردوو یانەکەش لە هەفتەی یەکەم شکستیان هێناوە.

هەردوو یاریيەکەش لە کاتژمێر 2:30ی پاشنیوەڕۆ بەڕێوەدەچێت.

خــاک ـ مـەروان طـالب




زۆرترین خوێندراوە



created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 khaktv all rights reserved