به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ڕۆژبه‌ڕۆژ ڕۆڵی خۆراك زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت له چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كاندا، به‌تایبه‌تی نه‌خۆشی سه‌وه‌فان و داخورانی جومگه‌كان. د.هه‌ڤین كه‌مال شاه محه‌مه‌د پسپۆڕی ئازار‌و نه‌خۆشییه‌كانی جومگه به سایتی خاكی راگه‌یاند: گرنگترین ئه‌و خۆراكانه‌ی یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌و كۆنترۆڵكردنی سه‌وه‌فان و داخوران ده‌ده‌ن ئه‌مانه‌ن: 1-دژه - ئۆكسیده‌كان (anti_oxidant) له زۆربه‌ی میوه‌و مزره‌مه‌نییه‌كاندا هه‌یه، وه‌كو شلك، سێ‌و، پیاز، بلوبیری، توتڕك، چای سه‌وز، تۆزی كاكاو. 2-ئۆمێگا3 (omega3 fatty acid ) به‌زۆری له ماسیدا هه‌یه به‌تایبه‌تی تونا، سه‌لمون، سه‌ردین، هه‌روه‌ها له چه‌ره‌ساته‌كاندا وه‌كو: گوێز، فستق ، فستقی سودانی، ده‌نكه كوله‌كه، كازۆ به‌تایبه‌تی سوێرنه‌كراوه‌كان. 3-زه‌یتی زه‌یتون: ئه‌میش مادده‌ی (olecanthal) ی تێدایه كه وه‌كو دژه - هه‌وكردنه‌كان كارده‌كات، هه‌ندێكجار له‌جیاتی ئازارشكێن ده‌توانیت سێ كه‌وچكی چا زه‌یتی زه‌یتون بخورێت. 4-به‌هاراته‌كان: به‌تایبه‌تی زه‌رده‌چه‌وه، زه‌نجه‌فیل، بیبه‌ری تون كه وه‌كو دژه - هه‌وكردنه‌كان كارده‌كه‌ن. 5-ڤیتامین D3: یارمه‌تی پاراستنی كڕكڕاگه ده‌دات به شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست، ڤیتامین دی له‌م خۆراكانه‌دا زۆره: شیره‌مه‌نییه‌كان، هێلكه، ماسی سه‌لمون، ئاوی پرته‌قاڵ، جگه‌ری ئاژه‌ڵ، شیری سۆیا، په‌نیر. 6-ڤیتامین C زۆر گرنگه بۆ ته‌ندروستی كڕكڕاگه. له هه‌موو مزره‌مه‌نییه‌كاندا هه‌یه وه‌ك: پرته‌قاڵ، شلك، كێوی، مانگۆ، ترێ، توتڕك، بلوبێری، ته‌ماته، شوتی، هه‌روه‌ها له‌مانه‌شدا هه‌یه: بیبه‌ر، برۆكۆلی، كه‌له‌رم، بیبه‌ری تون. خاك – تانیا ئاواره
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure