قارچكه‌كان له شكڵ و ئه‌ندازه‌و ڕه‌نگی جۆراوجۆردا ده‌ڕوێن. قارچكه‌كان سه‌رنجی زۆری پسپۆڕانی خۆراكیان به‌لای خۆیاندا ڕاكێشاوه چونكه زۆر ڤیتامین و مادده‌ی كانزاییان تێدایه. قارچكه‌كان چ مادده‌یه‌كی كانزاییان تێدایه؟ قارچكه‌كان بڕی كاربۆهیدراتیان كه‌مه، چه‌ورییان تێدا نییه‌و هه‌ندێك پرۆتینیان هه‌یه. هه‌رچه‌ند بڕی كالۆری قارچكه‌كان كه‌مه‌و هه‌ر ژه‌مێكیان ته‌نها 15 كالۆری تێدایه، به‌ڵام له بواره‌كانی دیكه‌وه ده‌وڵه‌مه‌ندن. هه‌روه‌ها 15 جۆر ڤیتامین و مادده‌ی كانزاییان تێدایه له‌وانه ڤیتامینی بی6، مه‌گنسیۆم فۆلات، پۆتاسیۆم و زینك. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌مه‌ندن به دژهئۆكسیدانهكانی وه‌ك ئێرۆسیۆنین و سیلینیۆم كه دوو مادده‌ی گرنگی دژهههون. كاتێك هه‌وكردنێكی ئاساییتان هه‌یه خواردنی قارچك زۆر به‌كه‌ڵكه بۆ نموونه كاتێك شوێنێكتان برینداره. قارچكه‌كان یه‌كێك له‌و خواردنه ده‌گمه‌نانه‌ن كه ڤیتامین Dیان تێدایه كه بۆ دروستبوونی ئێسكه‌كان گرنگه، هه‌وكردن كه‌مده‌كاته‌وه‌و كۆئه‌ندامی به‌رگری به‌هێزده‌كات. كاتێك كه به‌ر ڕووناكی سه‌رووبنه‌وش بكه‌ون بڕی ڤیتامین Dیان زۆرتریش ده‌بێت. پێواژۆكانی فیتۆكیمیایی یان یان كاردانه‌وه كیمیاییه سروشتییه‌كانی قارچكه‌كان هه‌ندێك تایمه‌تمه‌ندی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی وه‌ك دژهشێرپهنجهو دژه‌پیری هه‌یه. خاك – سه‌مه‌د كورده
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure