له درێژه‌ی كار‌و چالاكیيه‌كانی یه‌كه‌مین دیداری نێرگزی گه‌شتیاری و پێشوازیكردن له ھاتنی وه‌رزی به‌ھار، ڕۆژی 12-2-2019 به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ھه‌ستا به ھه‌ڵمه‌تێكی ناشتنی نه‌مام كه 300 نه‌مام بوو به درێژایی شاڕێی سه‌رچنار. به سه‌رپه‌رشتی عه‌لی ره‌وف غه‌فور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی گه‌شتوگوزاری سلێمانی ھه‌ڵمه‌ته‌كه ئه‌نجامدراو له لێدوانێكدا وتی: ئه‌مڕۆ وه‌ك یه‌كه‌مین چالاكی دیداری نێرگزی گه‌شتیاری ھه‌ستاوین به چاندنی 300 نه‌مامی باڵابه‌رز له شاڕێی سه‌ره‌كی سه‌رچنار. وتيشى: ئێمه ئامانجمانه زیاتر بره‌و به سه‌وزكردنی شاره‌كه بده‌ین و ده‌مانه‌وێت خۆشه‌ویستی خه‌ڵك بۆ سه‌رچنار بگه‌ڕێنینه‌وه دۆخه‌كه‌ی جارانی و ڕێكیبخه‌ین و ئیشی له‌سه‌ر بكه‌ین و گه‌شه‌ی پێبده‌ین. خاك - راگه‌یاندنی گه‌شتوگوزاری سلێمانی
created by Avesta Group and powered by Microsoft Azure